کەشکەک، هەریسە یان حەلیم جۆڕە خواردنێکی کوردەوارییە کە زیاتر لە وەرزی زستان ئامادە دەکرێت. ئەم خواردنە لە گۆشت و گەنمە کوتراو دروستدەکرێت و شێوازی شۆربا باوی هەیە، لە سەردەمانی کۆن یەکێک لە چێشتە تایبەتەکانی ناو میوانی و کۆبوونەوە خێزانییەکان بووە.
کەشکەک لە خواردنە رەسەنەکانی ناوچەکانی هەورامان و لەم ناوچەویە لە جیاتی گۆشت، سەروپێ تێدەکرێت و لە سەر ئاگرێکی کز لێدەندرێت.
لە کاتی جەژنە ئایینییەکان وەک جەژنی رەمەزان و قوربان، لە شاری ئاکرێ هەریسە/ هەلیسە وەک خواردنێکی سەرەکی و پیرۆز بە ئەندازەی زۆر لە تەکییەی عەبدولقادری گەیلانی لێدەندرێت و بەسەر خەڵک دابەش دەکرێت.