باڵەخانەی خەسراوا یان عەمارەتی خەسراوا باڵەخانەیەکی مێژوویی سەردەمی ئەردەڵانە کە لە شاری سنەدایە. بەپێی کەتیبەکەی سەر دەرکەی ئەم تەلارە پێکھاتەکە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا بە فەرمانی ئەمانوڵا خانی ئەردەڵان والیی شاری سنە دروست بووە. ئەگەرچی بنیات نانی ئەم کۆشکە دراوەتە پاڵ حاکمانی پێشووشەوە، بەڵام ڕەنگە ئەمانوڵڵا خان بە تەواوی نۆژەنی کردبێتەوە. لە کەتیبەکەدا نووسراوە کە ئەم باڵەخانەیە بۆ خەسرەوی کوڕی ئەمانوڵاخان دروست کراوە. خەسراوا ناسراو بە خەسرەو خانی ناکام مێردی مەستوورە ئەردەڵان شاعیری کورد بووە.
لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردووە، باڵەخانەی خەسراوا چەند جارێک نۆژەن کراوەتەوە و ئێستا لە لیستی شوێنەوارە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە
باڵەخانەکە لەسەر ڕووبەری ٦ هەزار مەتر دووجا درووست کراوە و لە هەر چوار لاوە بە باخ و دارستانی جوانەوە بەستراوەتەوە. بە پێی نووسراوەکانی سەر باڵەخانەکە بێت، ساڵی ١٢٢٣ی کۆچی لەسەردەمی میرنشینی ئەردەڵانییەکانەوە درووست کراوە.