بە پێی نووسراوە مێژووییەکان بێت، لە سەردەمی سەفەوییەکاندا لە شوێنی مزگەوتی گەورەی سنە مزگەوتێک هەبووە، بەڵام تا دەگاتە سەردەمی قاجارەکان لە ئێران، تەنها منارەیەک لە مزگەوتەکە دەمێنێتەوە و بەشەکانی دیکە بە درێژایی چەند سەدە خاپوور بوونە. لەم سەردەمەدا، لەسەر فەرمانی ئەمانوڵڵاخانی ئەڕدەلانی بڕیاری بنیاتنانەوەی مزگەوتەکە دەدرێت. لەم هەنگاوەدا، مزگەوتی گەورەی سنە لەسەر دیزاین و قەبارەی ئەڕۆیەوە درووست دەکرێتەوە، بە شێوەیەک کە تەنانەت منارەکانیش هەر لە شوێنی منارە کۆنەکان بنیات دەنرێنەوە.
لە کاتی بنیاتنانەوەی مزگەوتی گەورەی سنە، فەتح عەلی شای قاجارەکان خۆی بە تایبەت سەرپەرشتی قۆناغەکانی درووستکردنەوە دەکرد بۆ ئەوەی ئەم باڵەخانە ناوازەیە بە باشترین شێوە و بە زووترین کات ئامادە بکرێت. بە پێی بەڵگەنامە نووسراوەکان، پرۆسەی بنیاتنانی ئەم مزگەوتە شەس ساڵی خایاندووە، واتا لە ساڵی ١٢٢٦ی کۆچی تاکو ساڵی ١٢٣٢ی کۆچی خایاندووە.