ساسان عەونی نووسەر و وەرگێڕ، لە نوێترین چالاکیی وەرگێڕانیدا دوو کتێبی دیکەی لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی و چاپ و بڵاوی کردەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کتێبەکان بریتین لە: هونەری دیپلۆماسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە نووسینی هەر یەک لە هینری کیسنجەر و مارتن ئندێک، چۆن دیموکراسی لە تەکنۆلۆژیا ڕزگار دەکرێت؟ لە نووسینی: فرانسیس فۆکۆیاما کە ئەمەیان چاپی دووەمی کتێبەکە.
ئەم دوو کتێبە لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان بڵاو کراونەتەوە.
ساسان عەونی نووسەر و وەرگیڕ، پێشتر لە بواری نووسین و وەرگێراندا چەندین کتێبی دیکەی چاپ و بڵاو کردووەتەوە کە هەندێکیان بریتین لە: چەند ڕەهەندێكی ڕێكخراوەیی، ناوەڕاستی ڕۆژهەڵات، ململانێ و هەژموون، ڕوانین، ئامانجەكانی مۆسكۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.