شای دەوڵەتی ئورارتوو کێ بووە؟
نه‌ته‌وه‌ی ئورارتوو، یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کوردی ئێستای لێ پێک هاتووە، واتا ئورارتووییەکان، کۆمەڵێکی دێرینی کوردستانی بوون که هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته دێرینە کوردستانییەوه به به‌رده‌وامی له شه‌ڕ و پێکدادان و ملمڵانێی سه‌ربازیدا بوون له‌گه‌ڵ دوژمنه دێرینه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت و ئیمپراتۆریاکانی کوردانی دێرین له‌و سه‌رده‌مه‌دا که ئه‌وه‌یش ده‌وڵه‌تی ئاشوورییه‌کان بوو. دەوڵەتی ئاشوورییەکان وەکوو په‌تایه‌ک وا بوو بەسه‌ر شان و ملی نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌که‌وه، وه‌کوو ئیلامییه‌کان، کاشییه‌کان (کردۆنیاش)، لۆلۆییه‌کان، گوتییه‌کان، مانناییه‌کان، میتانییه‌کان، حیسییه‌کان (هیتییه‌کان)، بابلییه‌کان و نه‌ته‌وه‌کانن تر، که ئەوانە کۆمەڵەگەلێکی دێرینی کوردستانی بوون کە نه‌ته‌وه‌ی کوردی ئێستایان لێ پێک هاتووه و هەروەها نه‌ته‌وه‌ی ئورارتووییەکان لە ساڵی (860پ.ز) بە سەرکردایەتیی شا ئارام (ئارگیشتیشی یەکەم) (860-844پ.ز) دەوڵەتی ئورارتووییەکانیان دامەزراند لە سنووری پارێزگای وان لە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) و سەرچاوە ئەرمەنییەکان ئەم دەوڵەتە دێرینە کوردستانییە بە یەکەم دەسەڵاتی نیشتمانیی خۆیان دەزانن و دوای شا ئارام (ئارگیشتیشی یەکەم) (860-844پ.ز) تاوەکوو کاتی بەدەسەڵاتگەیشتنی شا ئارگیشتی یه‌که‌م (785-763پ.ز) بۆ سەر تەختی پادشایەتیی ئەم دەوڵەتە که شەشەم پادشای دەوڵەتی ئورارتوو بووه له باکووری کوردستان، نزیکەی چوار شا بوونەتە شای ئەو دەوڵەتە دێرینە کوردستانییە.
شا ئارگیشتی یه‌که‌م (785-763پ.ز) یه‌کێک بووه له پادشا ناوداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئورارتووییەکان و تاوەکوو ئێستا دیار نییه له چ ساڵێکی سەدەی هەشتی پێش زایین‌دا له‌دایک بووه لە شاری ئەرزاشکون (ئەرشەشکون)ی پایتەختی دەوڵەتی ئورارتووییەکان، کە دەکەوێتە نێوان هە ڕدوو دەریاچەی وان لە باکووری کوردستان و دەریاچەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەکەوێتە سنووری پارێزگای وان لە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئێستای تورکیا) و ئەم شایە لەسەر شێوازی ئەو سەردەمە پەروەردە کراوە، تاوەکوو سەربازێکی قارەمان و ئازای لێ هەڵکەوتووە و له دوای کۆچی دوایی شا مینوا (810-785پ.ز)ی باوکی بووه بە شای دەوڵەتی ئورارتووییەکان و له سه‌ر ڕێبازه‌که‌ی باوکی واتا شا مینوا (810-785پ.ز) بەردهوام بوو و دوای ئەوەی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، دەستی کرد به دروستکردنی شاری (ئارگیشتی خینیلی) له لای چه‌پی ڕووباری (ئهراگیس)، واتا ڕووباری ئاراسی ئێستا له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئێران) و شایانی باسه که له ساڵانی ڕابردوودا دوای ئه‌وه‌ی که کنه و پشکنینێکی باش و ورد له‌ناو شوێنه‌واره‌کانی ئه‌و شاره‌دا کرا، نزیکه‌یی چوارده پارچه نووسراو دۆزراونه‌ته‌وه که هه‌موویان باس له کاره کشتوکاڵی و پیشه‌سازی و بیناسازی و چاکسازییه‌کان و شه‌ڕه‌کانی ئه‌م شا کوردستانییه ده‌که‌ن و شاری شروان ئه‌ریوان (ئه‌ریڤان-یه‌ریڤان)ی دروست کردووه لە ساڵی (782پ.ز) که ئێستا ئه‌م شاره پایته‌ختی کۆماری ئه‌رمینیا (ئه‌رمه‌نستان)ی ئێستا و ناوەندی پارێزگای شروان ئه‌ریوان (ئه‌ریڤان-یه‌ریڤان)ـه، که شا ئارگیشتی یه‌که‌م (785-763پ.ز) کردوویه‌تی به پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی.
ئه‌م شا کوردستانییەش هه‌روه‌کوو شاکانی پێش خۆی له‌گه‌ڵ دوژمنه دێرینه‌که‌ی ده‌وڵه‌ته دێرینە کوردستانییه‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، واتا ده‌وڵه‌تی ئاشوورییه‌کان له شه‌ڕ و ملمڵانێدا بووه که زۆر ئازایانه به‌رگری له وڵاته‌که‌ی کردووه دژ به داگیرکاری دەوڵەتی ئاشوورییه‌کان بۆ سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌ی و پاش ئەوەی نزیکەی (32) ساڵ لە فەرمانڕەوایی دەوڵەتی ئورارتووییەکان کردووە بە شێوەیەکی باش، لە ساڵی (753پ.ز) کە نەزانراوە لە تەمەنی چەند ساڵیدا بووە لە شاری شروان ئه‌ریوان (ئه‌ریڤان-یه‌ریڤان)ی پایته‌ختی کۆماری ئه‌رمینیا (ئه‌رمه‌نستان)ی ئێستا کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێش ئەسپەردەی خاک کرا و ئەوە بوو له دوای خۆی کوڕه‌که‌ی که ناوی شا ساردووری دووه‌م (753-730پ.ز) بوو شوێنی گرتووه و ماوەی شایەتیی شا ئارگیشتی یه‌که‌م (785-763پ.زپ.ز) هاوکات بووە لەگەڵ شایەتیی هەریەکە لە شا ئاداد نیراری سێیەم (808-783پ.ز) شەست و حەوتەم شا و شا شەلمەنەسری چوارەم (783-773پ.ز) شەست و هەشتەم شا و شا ئاشووردانی سێیەم (773-755) شەست و نۆیەم شا و شا ئاشوورنیراری پێنجەم (755-745پ.ز) هەفتایەم شا، کە ئەوانە شا یەک لەدوای یەکەکانی دەوڵەتی ئاشوورییەکان بوون، واتا شەڕی لەدژی ئەم چوار شایەی دەوڵەتی ئاشوورییەکان کردووە کە هێرشی سەربازییان کردووەتە سەر دەوڵەتی ئورارتووییەکان.
سه‌رچاوەکان:
1- ئیسحان نوری پاشا: مێژووی ڕه‌گ و ڕه‌چه‌ڵه‌کی کورد، و: حه‌مه که‌ریم عارف، سلێمانی 1998ز
2- ڕه‌شید شێخ عه‌بدولڕه‌حمان: مێژووی زاگرۆس، هه‌ولێر 2001ز.
3- خه‌سره‌و گۆران: کوردستان له میژوو دا چاخه کۆنه‌کان (100 هه‌زار ساڵ پ.ز- 400ی زایین)، و: ئاسۆ که‌ریم- هه‌ولێر 2001ز
4- د. که‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: کورد له چه‌ند تۆمارێکی مێژوویی دا – سلێمانی 2004ز.
5- ساڵح قه‌فتان: مێژووی گه‌لی کورد له کۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ، سلێمانی 2004ز.
6- شوکروڵڵای بابان: مێژووی کورد و کوردستان، سلێمانی 2005ز.
7- یاسین صابر صالح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی –سلێمانی 2005ز.
8- قادر ئه‌حمه‌دی: کورد و مێژوو، سلێمانی 2005ز.
9- مه‌نسور مه‌خدوم: گرنگی کورد و کوردستان له قۆناغه مێژووییه‌کان ئێران، و: ڕه‌فعه‌ت مورادی، هه‌ولێر 2005ز.
10- میر نه‌سیر خان ئه‌حمه‌د زه‌یی به‌لوچ: مێژووی به‌لوچ و به‌لوچستان، به‌رگی یه‌که‌م، و: هیوا مه‌حمه‌د زه‌ندی-هه‌ولێر2005ز.
11- محه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی: خولاسه‌یه‌کی ته‌ئریخی کورد و کوردستان له زۆر قه‌دیمه‌وه تا ده‌وری ئه‌مڕۆ-ئاماده‌کردنی: ڕه‌فیق ساڵح-هه‌ولێر، 2006ز.
12- د. که‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر: چه‌رده‌یه‌ک له مێژووی کورد-سلێمانی، 2006ز.
13- محه‌مه‌د مه‌ردۆخی کوردستانی: مێژووی کورد و کوردستان، و: عه‌بدولکه‌ریم محه‌مه‌د سه‌عید، هه‌ولێر 2007ز.
14- حه‌سه‌ن ئه‌ڕفه‌ع: کورده‌کان، و: حه‌مید گه‌وهه‌ری، هه‌ولێر، 2007ز.
15- که‌مال بورکای: کورد و کوردستان له سه‌رده‌می باستانه‌وه تا کۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، و: عه‌لی فهتعی، هه‌ولێر 2008ز.
16- عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی (مه‌لا عه‌لی): کورد له سه‌رچاوه مێژووییه‌کاندا، سلێمانی 2008ز.
17- شاخه‌وان فایه‌ق ئه‌لیاسی: نه‌ته‌وه کۆنه‌کانی کوردستان، هه‌ولێر 2008ز.
18- سه‌ید که‌مال ئیبراهیمی: کوردستان پێش ڕووخانی نه‌ینه‌وا، سلێمانی 2008ز.
19- د، جه‌ماڵ ڕه‌شید ئه‌حمه‌د و د. فه‌وزی ڕه‌شید: مێژووی کۆنی کورد، و: ملکۆ که‌لاری، سلێمانی 2011ز.
20- د. فه‌رهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان 625پ.ز-1932ز- هه‌ولێر2011ز.
21- لازاریف. ن: مێژووی کوردستان، و: وشیار عه‌بدوڵڵا سه‌نگاوی، هه‌ولێر 2012ز.
22- عهلاو نووری بابا عه‌لی: ئاوڕدانه‌وه له مێژووی کورد و کوردستان، سلێمانی 2012ز.
23- عومه‌ر ئیسماعیل مارف: تۆماره‌کانی مێژوو، سلێمانی 2013ز.
24- ئینته‌رنێت، ویکیپیدیای ئازاد.