هەڵەبجە.. هەشتەمین فێستیڤاڵی گوڵەهەنار بۆ شیعری لاوان

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

هەڵەبجە.. هەشتەمین فێستیڤاڵی گوڵەهەنار بۆ شیعری لاوان

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای هەڵەبجە بە دروشمی (گوڵەهەنار لە هەڵەبجە بۆنی شیعر دەگرێت)، هەشتەمین فێستیڤاڵی گوڵەهەنار بۆ شیعری لاوان بەڕێوە دەبات.

جەلیلی عەباسی، ئەندامی لێژنەی باڵای هەشتەمین فێستیڤاڵی گوڵەهەنار بۆ شیعری لاوان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”وەك دەزانن ئەمە هەشتەمین فێستیڤاڵی گوڵەهەنارە، واتە ئێمە هەشت جار كۆمەڵێك شاعیری گەنجمان كۆ كردووەتەوە بۆ ئەوەی یارمەتییان بدەین بە دنیابینینێكی جوانترەوە بێنە ناو دنیای ژانری شیعرەوە”.

گوتیشی:”لە هەشتەمین فێستیڤاڵی گوڵەهەنار بۆ شیعری لاواندا ١٨ شاعیر ئامادەن و شیعر پێشكەش دەكەن و لیژنەی هەڵسەنگاندنیش كار دەكات لەسەر بەرهەمەكانیان و یەكەم، دووەم و سێیەم دیاری دەكات”.

فێستیڤاڵی گوڵەهەنار بۆ شیعری لاوان، ئەمساڵ لە هۆڵی دكتۆر مستەفا زەڵمی لە هەڵەبجە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ڕۆشنبیران و شاعیران بەڕێوە دەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.