پەیکەری هێرکول، پەیکەرێکی لە بەرد دروست کراوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئەشکانی و سلوکییەکان و لە تەنیشت ڕێگەی گشتیی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ڕێگەی ئاورێشم لە چیای بێستونی نزیک شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
پەیکەری هێرکول لەسەر گاشەیەک بە درێژایی دوو مەتر و نیو بە لای چەپدا پاڵ کەوتووە و پەرداخ، یان پیاڵەیەک بە دەستی چەپییەوەیەتی.
ئەم پەیکەرە 153 ساڵ پێش زایین دروست کراوە و لەو سەردەمەدا پاشا مێهردادی یەکەمی ئەشکانی، فەرمانڕەوایەتیی کردووە.