پارێزگارى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلى، له هه‌ولێر كۆچى دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/6/2022، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، هه‌واڵى كۆچى دوایی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلى ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێ: "هه‌ولێر و کوردستان، ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌وره‌ی هونه‌ری له‌ده‌ست دا".
ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی شارهکهکهمان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی ڕاده‌گه‌یه‌نین، دوای چه‌ند ڕۆژێک مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه ئه‌مڕۆ وه‌فاتی کرد، لێره‌مه له هه‌ولێرێ، لۆ هه‌میشه له دڵی هه‌ولێر ده‌بی و ڕۆحت شاد".
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌ربیلى ساڵى 1933 له گه‌ڕه‌كى ته‌عجیلی هه‌ولێر له‌دایك بووه، خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى هونه‌ریی تایبه‌ت به خۆیه‌تى، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دێرینه‌كانى شارى هه‌ولێر، ماوه‌یه‌كه به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه له كاره هونه‌رییه‌كانى دوور كه‌وتبووه‌وه.