موزەخانەی کەلەپووری ماڵی کورد، (کۆشکی ئاسف) لە سنە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

موزەخانەی کەلەپووری ماڵی کورد، (کۆشکی ئاسف) لە سنە

کۆشکی ئاسف - ماڵی ئاسف وەزیری، لە شاری سنە کە بە ماڵی کورد ناسراوە، وەک هێما و سیبمولی ناسنامە و کولتووری کورد و گەنجینەی کوردناسی وایە، یەکێکە لە گرنگترین شوێنە کولتووریی و مێژووییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەم کۆشکە دەکەوێتە شەقامی شاپووری، ڕووبەرەکەی نزیکەی چوار هەزار مەترە و چوار حەوشەی هەیە، چوار کۆشکی گەورە لەناو حەوشەکەدا هەیە.

کۆشکی ئاسف یەکێکە لە کۆنترین باڵەخانەکانی شاری سنە، لەلایەن “ئاسف ئەعزەم” ناسراو بە میرزا عەلی نەقی خان لەشکرنووس، لە سەردەمی سەفەوی دروستکراوە و دواتر لە سەردەمی  قاجاری پەرەی پێدراوە.

کۆشکی ئاسف ئێستا بووەتە یەکێک لە گەورەترین موزەخانە کەلەپوورییەکانی ئێران، چەندین بەشی جیاوازی لەخۆ گرتووە، لەوانە:

گەلەری، حەوشەی چوونە ژوورەوە، حەمام، ژووری ڕازاندنەوە، کشتوکاڵ، کاری دەستی، خواردنگە، ژووری ژیانی گوندی و شاری، کتێبخانە، ژووری خان، ژووری ڕاو، ژووری جلوبەرگی کوردی.