حەسەن زیرەک گەورە هونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد، لە ساڵی ١٩٢١ لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٧٢ لە هەمان شار بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
حەسەن زیرەک، نەک تەنها گۆرانیبێژ، بەڵکوو مۆسیقازان و هونەرمەندێکی مەزنی کوردە، بە تۆمار کردن و ئەرشیڤکردنی چەندین گۆرانی بە مۆسیقا و سازی تایبەت، توانی گەنجینەیەکی بێ وێنە لە پاش خۆی بە جێ بهێلێت و نەوە داوی نەوە چێژ لە دە نگە ئاسمانییەکەی وەربگرن.
ئەم هونەرمەندە ناوازەیە بە هۆی نالەباری دۆخی ژیان، لە خوێندین و قوتابخانە بێبەش بووە، سەرباری ئەوەشێبلەباری دۆخی ژیان، بێبەشان، ب و کۆنەکانی کوردییە کە بە دەنگە زۆر گۆرانی لێ بەجێماوە کە شیعر و ئاوازەکانیان هی خودی خۆیەتی، ئەمەش نیشانەی کارامەیی و بەهرەمەندی ئەم هونەرمەندە بووە.
حەسەن زیرەک، بێجگە لە زمانی کوردی بە زمانی فارسی و ئازەری (تورکی ئازەربایجان) گۆرانی گوتووە، بەڵام هەر لە ناو گۆرانییە فارسی و ئازەرییەکانیشی شیعر و ئاوازی کوردی تێکەڵ کردووە، لێرە دەکرێ ئاماژە بە گرنگترین تایبەتمەندی کارە هونەرییەکانی ئەم گەورە هونەرمەندە بکەین، کە ئەویش: دووبارە گوتنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆری و کۆنەکانی کوردییە کە بە دەنگە ڕەسەنەکەی خۆی گیانی تازەی بەخشیوەتە ئەم گۆرانییانە و بۆ هەمیشە لە زەین و ڕۆحی گوێگرانیدا دەمێننەوە.