دێی دوین (دوبیل)، ئێستا ئەم دێیە دێرینە دەکەوێتە شارەدێ (ناحیە)ی ئارتاشات سەر بە شارۆچکە (قەزا)ی ناوەندی ئارتاشات، ناوەندی پارێزگای ئەراراتی سەر بە وڵاتی ئەرمەنستانی ئێستا، ئەم دێ دێرینە لەلایەن شا خەسرەوی سێیەم (330-339ز) کە شای شانشینی ئەرمینیای گەورە بووە و سەر بە خانەوادەی شاهانەی ئەشکانی-ئەرمەنی بە بنچینە سکایی بووە دروست کراوە لە سەدەی چواری زایینیدا. هەر لە دێرزەمانەوە کورد لەو دێ دێرینە و لە وڵاتی ئەرمەنستاندا هەبووە و ئەم دێ دێرینە لە نێوان ساڵانی (951-971ز) و (979-1076ز)دا پایتەختی میرنشینی شەدادییەکان (951-1199) بووە، ئەم میرنشینە کوردییە لە نێوان ساڵانی (979-1076ز) فەرمانڕەوایی لە هەرێمی ئارانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان و گورجستان (جۆرجیا) کردووە و دەسەڵاتدار بووە کە لەو ماوەیەدا نزیکەی (19) میر فەرمانڕەوا بوون، لەو ژمارەیە نزیکەیی (10) میر لە دێی دوینی مێژوویی پایتەخت فەرمانڕەوایی میرنشینی شەدادییەکانیان کردووە. بەپێی سەرچاوە مێژووییە جۆرجی و ئەرمەنییەکان، دێی دوین (دوبیل) لەو سەردەمە دێرینەدا دانیشتوانەکەی سەر بە دینی کریستان بوون و بە شاری هەزار کلێسا ناسراوە و کەمینەی سەر بە دینی ئیسلام بووە، بەڵام لەڕاستیدا کورد هەر لە دێرزەمانەوە تێیدا زۆرینە بووە، بەڵام ئێستا بەداخەوە زۆرینەی دانیشتوانەکەی ئەرمەنین.
میرنشینی شەدادییەکان لە نێوان ساڵانی (951-1199ز) فەرمانڕەوایی کردووە کە دەکاتە (248) ساڵ و شاری دێرینی دوین لە نێوان ساڵانی (951-971ز) و لە نێوان ساڵانی (971-979ز) شاری گەنجەی ناوەندی ڕایۆنی گەنجەی سەر بە کۆماری ئازەربایجانی ئێستا و دووبارە شاری دێرینی دوین لە نێوان ساڵانی (979-1076ز) و لە نێوان ساڵانی (1076-1199ز) شاری مێژوویی ئانی کە ئێستا شارەدێ (ناحیە)یەکە سەر بە شارۆچکە (قەزا)ی ناوەندی کارس (قارس)ی ناوەندی پارێزگای کارس (قارس) لە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی تورکیا)یە، یەک لەدوای یەک پایتەختی میرنشینی شەدادییەکان بوون. میرنشینی شەدادییەکان لە ساڵی (1199ز) لەلایەن هێزەکانی سوپای شانشینی گورجستان (جۆرجیا) بە سەرکردایەتیی ژەنەڕاڵ زەکاریی مخارگرادزێلی کە دواتر بوو بە شا زەکاریی مخارگرادزێلی (1199-1212ز) (خانەوادەی شاهانەی مخارگرادزێلی بە بنچینە کوردن) کۆتایی پێ هێنرا لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی شاژنە تامارای یەکەم (1184-1213ز) شاژنی شانشینی گورجستان (جۆرجیا و لە ساڵی (1199ز) لە شوێنیدا میرنشینی زەکاریی ئەرمەنی بە بنچینە کوردی دامەزراند کە تاوەکوو ساڵی (1360ز) فەرمانڕەواییان کرد.
ناوی میرەکانی میرنشینی شەدادییەکان، بەپێی ئەو پایتەختانەی کە لەوێ فەرمانڕەوایی ناوچەکانی میرنشینەکانیان کردووە:
یەک- شاری دێرینی دوین لە نێوان ساڵانی (951-971ز) 20 ساڵ.
یەکەم- محەمەد کوڕی شەداد (951-971ز) 20 ساڵ.
دوو- شاری گەنجەی ناوەندی ڕایۆنی گەنجەی سەر بە کۆماری ئازەربایجانی ئێستا لە نێوان ساڵانی (971-979ز)دا، 8 ساڵ.
دووەم- عەلی لەشکری یەکەم (971-979ز) 8 ساڵ.
سێ- شاری دێرینی دوین لە نێوان ساڵانی (979-1076ز) 97 ساڵ.
سێیەم- مەرزوبان کوڕی موحمەد (979-986ز) 7 ساڵ.
چوارەم- فەزلونی یەکەم کوڕی موحمەد (986-1034ز) 48 ساڵ.
پێنجەم- مووسا کوڕی فەزلۆنی یەکەم (1034-1037ز) 3 ساڵ.
شەشەم- عەلی لەشکری دووەم کوڕی مووسا (1037-1049ز) 12 ساڵ.
حەوتەم- ئانشیروان کوڕی عەلی لەشکری دووەم (1049-1067ز) 18 ساڵ.
هەشتەم- شاۆوری یەکەم (ئەبو سوار) کوڕی فەزلۆنی یەکەم (1067-1072ز) 5 ساڵ.
نۆیەم- فەزلۆنی دووەم کوڕی شاۆوری یەکەم (ئەبو سوار) (1072-1073ز) 1 ساڵ.
دەیەم- ئاشۆن کوڕی شاۆوری یەکەم (ئەبو سوار) (1073-1074ز) 1 ساڵ.
یانزدەم- فەزلۆنی سێیەم کوڕی فەزلۆنی دووەم (1074-1076ز) 2 ساڵ.
چوار- شاری مێژووی ئانی کە ئێستا شارەدێ (ناحیە) یەکە سەر بە شارۆچکە (قەزا) ی ناوەندی کارس (قارس) ی ناوەندی پارێزگای کارس (قارس ) ی سەر باکوری کوردستان (کوردستانی بندەستی تورکیا) لە نێوان ساڵانی (1076-1199ز) 123 ساڵ.
دوانزدەم- مونۆچیر کوڕی شاۆوری یەکەم (ئەبو سوار) (1076-1118ز) 42 ساڵ.
سیانزدەم- شاۆوری دووەم (1118-1124ز) 6 ساڵ.
چواردەم- فەزلۆنی چوارەم (1124-1125ز) 1 ساڵ.
پانزدەم- مەحموود (1125-1131ز) 6 ساڵ.
شانزدەم- خۆشضسیکر (1131-1135ز) 4 ساڵ.
حەڤدەم- شەداد (1135-1155ز) 20 ساڵ.
هەشتدەم- فەزلۆنی پێنجەم (1155-1161ز) 6 ساڵ.
نۆزدەم- سوڵتان کوڕی مەحموود (1161-1199ز) 38 ساڵ.
سەرچاوەکان:
-1 یاسین سابر ساڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
-2 مهحمهد ئهمین زهگی: خوڵاصهیهکی تاریخی کوردوکوردستان-ئا: ڕهفیق ساڵ-ههولێر2006ز.
3- د . نیشتمان بەشیر محمەد: کورد و سەلجوقییەکان/لێکۆلێنەوەیەک لە پەیوەندییە سیاسیەکانیان-وە: ئیدریس عەبدوڵڵا مستەفا-هەولێر2006ز.
4- ئارشاک پۆڵادیان: کورد له سهدهی حهوتهمهوه تا سهدهی دهیهم-وه: جهلیل عهبدولڕهحمان-ههولێر2008ز.
5- مەهدی عوسمان هەروتی: ڕۆڵی سەربازیی کورد لە میرنشینە نا کوردییەکان لە سەردەمی عەبباسییدا-هەولێر2008ز.
6- د . سەعيد بەشير ئەسكەندەر: سەرهەڵدان و رووخاندنی سيستەمی ميرنشينی لە كوردستان- وە: جەوهەر كرمانج-سلێمانی2009ز.
7- د . زرار صدیق توفیق: کورد و کوردستان له رۆژگاری خیلافهی ئیسلامیدا-ههولێر2012ز.
8- سۆران حهمه ڕهش: کورد کێیه؟-لهندهن ساڵی2013ز.
9- پ . ی . د . کەیوان ئازاد ئەنوەر: کوردستان و کورد لە سەدەکانی ناوەڕاستدا-تاران2015ز.
10- پ . د . ئاکۆ بورهان محەمەد: میرنشینە کوردییەکانی سەردەمی عەباسی-هەولێر2018ز.