ھونەرمەند، عەلی تازەدێیی، لە 39مین ساڵوەگەڕی جینۆسایدکردنی بارزانییەکاندا پێشانگایه‌كی وێنه‌یی له‌ناو بازاڕی كه‌لار کردەوە کە ده‌ربڕی ئێش و ئازاری گه‌لی كوردستان و ئه‌نفالی بارزانییه‌كانه.
لەم بارەیەوە، شوان كه‌لاری، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بە (باس‌نیوز)ی گوت: ''ئەوەی من لەبیرم بێت لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە تا ئێستا، عەلی تازەدێیی بەردەوام لەڕێگەی ھونەرەکەیەوە گرنگی بە پرسی جینۆساید و کیمیاباران و خاپورکردنی کوردستان و عەقڵی شەڕەنگێزانە و داگیرکارانەی حوکمڕانانی بەغدا بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەدات''.
گوتیشی: ئه‌نفال و جینۆسایدی بارزانییه‌كان له میژووی گه‌لی كوردستاندا ده‌مێنێته‌وه و بكه‌رانی ڕیسوا و سه‌رشۆڕ ده‌كرێن و شه‌هیدانی بارزان به گیانی زیندووبوونه‌وه‌ی كوردایه‌تی و خه‌باتی گه‌لی كوردستان هه‌میشه له‌ناومانن.