لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى گروپێک لە کوڕان و کچان کار بۆ بە کولتوورکردنى خوێندنەوە دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین چالاکى جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.
هێشوو دارا، بەرپرسى گروپەکە، لەبارەى گروپەکەیانەوە بە (باسکورد) ڕاگەیاند:" لە ساڵى ٢٠٢١ گروپی مهاباد قەرەداغی، بۆ گەشەپێدانى کلتوریمان دامەزراند، کە گروپێکە لە ژمارەیەک لە کوڕان و کچان پێکهاتووە و ئامانج له دامەزراندنى بهکولتوركردنی خوێندنه‌وه، به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی رۆشنبیری و گه‌شه‌پێدانی تواناكانی لاوانه به‌گشتی".
ڕوونیشى کردەوە و گوتى:"خه‌می ئێمە بۆ داهاتووی وڵات، نه‌وه‌كانی داهاتوو و كایه‌ی رۆشنبیری خه‌مێكی جدی و دایكانه‌یه، بۆیە له پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستاندا به خوێندنه‌وه، گفتوگۆ و چالاكی مه‌ده‌نیانه، دەمانەوێت دانه‌بڕێین له دنیای هاوچه‌رخ و هاوشانی كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ى دوونیا ئێستایه‌كی باش دروست بكه‌ین له‌پێناو داهاتویه‌كی روون‌دا".
لەبارەى ناوى گروپەکەیانەوە، ئەوەى گوت:"خاتوو مهاباد قه‌ره‌داخی، ناوێكی دیار و نوسه‌ر و رۆشنبیرێكی به‌هه‌ڵوێست و خامه به‌بڕشت و خه‌باتكارێكی ئازای بواری مافه‌كانی ئافره‌ته له مێژووی هاوچه‌رخی ئێمه‌دا، بۆیە شانازییه بۆ ئێمه له‌ژێر ئه‌و ناوه‌دا درێژه به‌و رێباز و خه‌باته بده‌ین كه مهاباد قه‌ره‌داغی ته‌واوی ژیانی له‌و پێناوه‌دا سه‌رفكرد".
لە بارەى کاروچالاکییەکانى گروپەکەیانەوە ئاماژەى بەوەدا:"کاروچالاکییەکانى گروپەکەمان لە دەوربەرى شارى سلێمانى ئەنجام دەدەین و چالاکییەکانیشمان پێکهاتووە لە خوێندنەوەى کتێب، ئەنجامدانى کۆڕ و سمینار و چالاکى مەدەنى و سەردانى کردنى شوێنەوار و شوێنەمێژوییەکانى کوردستان، بەڵام زیاتر گرنگى بە بوارى خوێندنەوە دەدەین و کار بۆ بە کولتوورکردنى خوێندەنەوە دەکەین، بۆ ئەمەش زۆرجار کۆدەبینەوە قسە لەسەر کتێبێک دەکەین کە پێشتر خوێندنەوەمان بۆ کردووە".