ئیلامییەکان لە سەرەتای چەرخی پێش ئیلام، تا کۆتایی سەردەمی ئیلامی نوێ، واتا نزیکەی ٢٦٦١ ساڵ لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ژیاون و فەرمانڕەواییان کردووە و لە پاش ڕووخانی دەسەڵاتیان و بێهێزبوونیان هەر لەو ناوچەیە ماونەتەوە. لە ساڵی (٢٧٠٠ پێش زاین) یەکەم شانشینی ئیلامی لە شاری شوشە/ سوسە کە وەک پایتەختی ئیلامییەکان ناوی هاتووە، دامەزرا.
سەردەمی دەسەڵاتداری ئیلامییەکان لە لایەن مێژوونووسە ئێرانییەکان بۆ چوار قۆناغ دابەش کراون:
- نیا ئیلامی
- ئیلامی کۆن
- ئیلامی ناوەند
- ئیلامی نوێ.
یەکێک لە گرنگترین و بەرچاوترین شوێنەوارەکانی بە جێماوە لە سەردەمی دەسەڵاتداری ئیلامییەکان، شوێنەواری زیقورات (چەغازەنبیل)ە کە بە گوتەی پسپۆرانی مێژوو و شوێنەوار، ئەم شوێنەوارە بەجێماوە لە شاەری (دوراونتاش)ە لە نزیک سوسە لە پارێزگای خوزستانی ئێران، کە لە لایەن پاشا (ئۆنتاش گال ١٢٥٠ پێش زایین) دروستکراوە.