ساڵی ١٩٧٠ لە سەروبەندی رێككەوتننامەی 11ی ئاداردا، كاتێك رێبەر و سەركردەی هەرە درەوشاوەی شۆڕش ئازادیخوازی كوردستان مەلا مستەفا بارزانی زانیبووی كه مزگه‌وتی خانه‌قا له سلێمانی پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی مناره‌یه‌ك هه‌یه، بڕیاری دا تێچووی نۆژەنكردنەوە و بنیاتنانی منارەی مزگەوتەكە بگرێته ئه‌ستۆی خۆی. ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ندبوون و خۆشه‌ویستی و ڕێزی بێپایانی بارزانی هەم بۆ شاری سلێمانی و هەم بۆ مزگەوت و ئایینی ئیسلام بوو.
بۆیه بارزانیی باوك بڕیار ده‌دا، كه هاوكاری و یارمه‌تی پێشكه‌ش به مزگه‌وتی خانه‌قای مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی بكات، به مه‌به‌ستی دروستكردنی مناره‌یه‌كی گه‌وره و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه، پرۆژەكە لە ساڵی ١٩٧٠ دەست پێدەكرێت و لە ساڵی ١٩٧١ كۆتایی دێت، له رۆژنامه‌ی (ژین) ژماره (43)، پێنجشه‌ممه 14ی10ی1971، وەك مژدەیەك كە منارەی نوێ و نۆژەنكردنەوە تەواو بووە و ئەو هەفتەیە یەكەم نوێژی هەینی دوای نۆژەنكردنەوە لەو مزگەوتەدا دەكرێت، لە لاپه‌ڕه (1)ی رۆژنامەی (ژین)دا به بایه‌خێكی زۆره‌وه، هه‌واڵه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئاماژه به بڕى یارمه‌تییه‌كه‌ی مستەفا بارزانی كراوه و ده‌نووسێت: ”بڕی هه‌شت هه‌زار دینار له‌لایەن سه‌رۆك بارزانی، بۆ دروستكردنی مناره‌ی مزگه‌وته‌كه دابین كرا.“
له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌دا، وه‌ك وه‌فا و ئه‌مه‌ك و پێزانینی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه، تابلۆیه‌كی گه‌وره‌یان نووسی و له قه‌د مناره‌كه‌یان هه‌ڵواسی، كه تا ئێستاش ماوه و به‌م شێوه‌یه لێی نووسراوه:
(به پشتیوانیی خوا ئه‌م مناره‌یه دروست كرا، به یارمه‌تیی سه‌رۆكی شۆڕشی كورد و هیوای كوردستان مسته‌فا بارزانی، له ساڵی 1390ی هیجری = 1970 میلادی).
وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌و تابلۆیه له‌لایه‌ن عه‌لامه و قازی و ڕووناكبیری گه‌وره‌ی كورد شێخ محه‌مه‌د خاڵ له به‌غدا، له‌سه‌ر جۆرێكی نایابی كاشی، به خۆشنووسی له‌سه‌ری نووسراوه و شێخی خاڵ داوای كردووه و هێناویه‌تی بۆ سلێمانی، بۆ قه‌دی ئه‌و مناره‌یه.
له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا ئێستا، ئه‌و نووسینه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بارزانی، به به‌رۆكی مناره‌ی ئه‌و مزگه‌وته گرنگ و دێرینەی سلێمانییه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه. هه‌رچه‌نده له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عێراق، له ترسی له‌ناوچوونی تابلۆیه‌كه، له‌لایه‌ن خه‌مخۆران و دڵسۆزانی شار، به مه‌به‌ستی پاراستنی داپۆشرابوو، به‌ڵام له سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991، جارێكی دیكه ڕووه‌كه‌ی ئاشكرا كرایه‌وه و تا ئێستا به‌جوانی ده‌دره‌وشێته‌وه.