تاجی پاشاکان، ناوی ئەبووسەعید بوری، کوڕی ئەیوب کوڕی شازی کوڕی مەروانە، نازناوی مەجدەدین بووە. ناوی دایکی ست مەلیک خاتوون بووە و برای سوڵتان سەلاحەدین (1169-1193ز)، دامەزرێنەر و یەکەم سوڵتانی دەوڵەتی ئەیوبی و، سوڵتان سەیفەلئیسلام توگتاکین (1182-1197ز)، سوڵتانی وڵاتی یەمەن و حیجاز و، سوڵتان تووران شاە لە نێوان ساڵانی (1174-1176ز)، سوڵتانی وڵاتی یەمەن و لە نێوان ساڵانی (1178-1179ز) سوڵتانی شاری بەعلەبەکی وڵاتی لوبنان و لە ساڵی (1180ز) سوڵتانی شاری ئەسکەندەروونەی وڵاتی میسر بووە و ژەنەراڵ شاهنشاە کوڕی نەجمەدین و خانمی شام (ست ئەلشام) کە ناوی زموڕود خاتوون، یان فاتیمە خاتوونی کچی نەجمەدین ئەیوب کوڕی شادی کوڕی مەروان و شاژنە رەبیعە کچی نەجمەدین ئەیوب کوڕی شادی کوڕی مەروان بووە و برای بچووکی هەموانیان بووە و وشەی بوری وشەیەکی تورکییە بە مانای گورگ دێت.
تاج ملووک (تاجی پاشاکان) مەجدەدین لە ساڵی (1161ز) لە شاری قاهیرەی پایتەختی ئەو کاتەی دەوڵەتی خەلافەتی فاتیمییەکان و پایتەختی ئێستای کۆماری عەرەبیی میسر لەدایک بووە و لەسەر شێوازی ئەو سەردەمە پەروەردە کراوە و کەسێکی زۆر ئازا و قارەمانی لێ هەڵکەوتووە و هەر لە منداڵییەوە فەزیلەتێکی تێدا بووە، کۆمەڵە شیعرێکی هەبووە. تاج ملووک (تاجی پاشاکان) مەجدەدین لەگەڵ سوڵتان سەحەلادین (1169-1193ز ) دامەزرێنەر و یەکەم سوڵتانی دەوڵەتی ئەیوبی ناکۆکی کەوتووەتە نێوانیان، لە ساڵی (1183ز)دا لە تەمەنی (22) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد لە شاری حەڵەبی ناوەندی پارێزگای حەڵەبی سەر بە کۆماری سووریای ئێستا و هەر لەوێ ئەسپەردەی خاک کرا کە بەهۆی نەشتەرگەرییەکەوە کۆچی دوایی کرد، کە سوڵتان سەحەلادین (1169-1193ز) دامەزرێنەر و یەکەم سوڵتانی دەوڵەتی ئەیوبی کە برای بوو گەمارۆی دا و نەشتەرگەرییەکەی چەقۆیەک بوو لە ئەژنۆی دابوو. کاتێک هەواڵی مردنی براکەی واتا هەواڵی مردنی تاج ملووک (تاجی پاشاکان) مەجدەدین گەیشتە لای سوڵتان سەحەلادین (1169-1193ز ) دامەزرێنەر و یەکەم سوڵتانی دەوڵەتی ئەیوبی، گوتی: بە کوشتنی تاجی پاشاکان حەڵەبمان بە هەرزان نەگرت. ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت کەوا تاج ملووک (تاجی پاشاکان) مەجدەدین سەربازێکی زۆر ئازا و بەجەرگ بووە و ئاسان نەبووە شکستی پێ بێت.
سهرچاوهکان
1- موحمەمەد خیر ڕەمەزان یوسف : المراة الكردية في التاريخ الاسلامي-بیروت1992ز.
2- یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
3- مير شەرەفخان بەدليسی: شەرەفنامە-وە: م . هەژار موکریانی-هەولێر2006ز.
4- مەهدی عوسمان هەروتی: ڕۆڵی سەربازیی کورد لە میرنشینە نا کوردییەکان لە سەردەمی عەبباسییدا-هەولێر2008ز.
5- د . کهیوان ئازاد ئهنوهر: کوردستان و کورد له سهدهکانی ناوهڕاستدا-تاران2015ز.
6- د . ئهحمهد موختار العبادی: مێژووی ئهییووبی و مهملووکیهکان-وه: نیهاد جهلال حبیب الله-ههولێر2010ز.
7- سایتی دهنگهکان-کورد له میسر له ئهییوبیهکانهوه بۆ مهحمهد عهلی پاشا-ن: ههیسم موزاحیم-وه: تاهیرعوسمان.
8- موحمەمەد ئەمین زەکی بەگ: خولاصەیەکی تاریخی کورد و کوردستان لە مەبدەئی تاریخەوە تا ئیمڕۆ/جڵدی دووەم-پێداچوونەوە و پەراوێز نووسین: د . حوسامەدین نەقشبەندی و د . زرار سدیق تۆفیق و د . کۆزاد موحمەمەد ئەحمەد و سدیق ساڵح-تاران2021ز.
9- سۆران حەمە ڕەش: مێژووی بزر و نەگێڕدراوەی کورد/سەر لە نوێ دۆزینەوەی سەرەتای شارستانیەتی ڕۆژئاوا و بنچینەی هیندۆئەوروپیەکان (لە 10000پ.ز وە بۆ 1300ز)-سلێمانی2022ز.
10- ئینتهرنێت-ویکیپیدیای ئازاد.