کارى کنە و پشکنین بۆ شوێنەوارى گوندى چەرموو دەست پێدەکاتەوە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

کارى کنە و پشکنین بۆ شوێنەوارى گوندى چەرموو دەست پێدەکاتەوە

 تیمێکى شوێنەوارناسیى ژاپۆنى، کارى کنە و پشکین بۆ شوێنەوارى گوندى چەرموو لە پارێزگاى سلێمانى ئەنجام دەدات.

حوسێن حەمە غەریب، بەڕێوەبەرى شوێنەوار و کەلەپوورى سلێمانى بە (باسکورد)ى ڕاگەیاند: "پێشووتر کارى کنە و پشکنین لە شوێنەوارى دێرینى گوندى چەرموو لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى کرا و بە هۆکارى جیاجیا وەستاوە، بەڵام ماوەیەکە دەستکراوەتەوە بە کارکردن لە شوێنەوارەکە."

 گوتیشى: "ئێستا تیمێکى شوێنەوارناسى زانکۆیەکى ژاپۆنى بە هاوکاریى باڵیۆزى وڵاتەکەیان، دەستیان کردووەتەوە بە ئەنجامدانى کارى کنە و پشکنینەکە و تا ئێستا چەن پارچە شوێنەوارێکیان دۆزیوەتەوە."

 باسى لەوەش کرد: "پارچە شوێنەوارەکان دەبرێنە مۆزەخانەى سلێمانى، بەمەبەستى ڕاکێشانى سەرنجى گەشتیاران و بڕیاریشە هەمان تیم کارێکى تایبەت بە بابەتى شوێنەوار بۆ زانکۆى سلێمانى ئەنجام بدەن، هاوکات ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراقیش بەڵێنى هاوکاریى تایبەت بەو شوێنەوارە و شوێنەوارەکانى دیکەى داوە."

 چەرموو ناوچەیەکى شوێنەواریى دێرینە و دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی شاری چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی، یەکێکە لە کۆنترین کۆمەڵگە کشتوکاڵییەکان، کە تاوەکو ئێستا دۆزرابێتەوە، کە کۆنترین ئاسەوارەکانی دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی ٧٠٩٠ی پێش زایین، ڕووبەرەکەی ١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠ مەتری چوارگۆشەیە.