خانمە هونەرمەندی بواری فیلمسازی فیلمسازی ئه‌ژین كاوه، لەسەر بانگهێشتی سه‌رپه‌رشتیارانی فێستیڤاڵی سینه‌مای كان، گەیشتە فه‌ڕه‌نسا و بە كورتەفیلمی (ڕێگاكان) به‌شداریی ئەو فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە دەكات.
كچە هونه‌رمه‌ندی لاو ئەژین كاوە، ده‌رچووی به‌شی فلیمسازیی سینه‌مایە لە كۆلێژی هونه‌ر له زانكۆی سلێمانی، كچی هونه‌رمه‌ندی بواری شانۆ و دراما كاوه جووتیارە. ئه‌ژین كاوه خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ده‌زگای ڕوانگه‌یه له‌سه‌ر كورته‌فیلمی (1 بۆ 6) له فێستیڤاڵی سینه‌مای هه‌ولێر، به‌شدارییشی لە چه‌ندین فێستیڤاڵی سینه‌ما كردووه له ناوه‌وه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه، تازەترین به‌شدارییشی لە فێستیڤاڵی كانە لە فەرەنسا، بە به كورته‌فلمی (ڕێگاكان،)
لەم بارەیەوە ئه‌ژین كاوە بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: ”پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو ورده‌كاریی فێستیڤاڵەكەوە، ده‌مه‌وێت بڵێم، پێشتریش چه‌ندین خه‌ڵاتی فلیمسازیی سینه‌مام وه‌رگرتووه له كوردستان و له وڵاتانی تر، بەڵام یه‌كه‌مین جار له لایه‌ن ده‌زگای ڕوانگه خه‌ڵاتی باشترین كورته‌فیلمم پێ بەخشرا.“
گوتیشی: ”ئێستاش لە پاریسم و به كورته‌فیلمی (ڕێگاكان )به‌شدارم له فێستیڤاڵی سینه‌مای (كان) له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، سپۆنسه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی سینه‌مای دهۆك بووه، چه‌ندان ئه‌كته‌ری به‌توانا له‌م كورته‌فیلمەدا به‌شدارن، چیرۆكی ئه‌م كورته‌فیلمه باس له هێرشی دڕندانه‌ی هێزی كۆنه‌په‌رستی داعش ده‌كات بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی شنگال و كوشتنی خەڵك و كاو‌لكردنی شاره‌كه، ماوه‌ی فیلمه‌كه 20 خوله‌كه، ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشیمه ئاماده‌بوونێكی زۆر هه‌یه بۆ بینینی فلمه‌كان، به‌تایبه‌تی ڕه‌وه‌ندی كوردی و هونه‌ردۆستان كه هاتوون بۆ پشتیوانیكردنی به‌رهه‌مه‌كه‌م، من سوپاسی هه‌موویان ده‌كه‌م ئومێده‌وارم وه‌ك كچه كوردستانیه‌ك، خه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌رزانه بۆ گه‌له‌كه‌م و بۆ هه‌رێمی كوردستان بهێنه‌مه‌وه.“