شوێنەوارناسان لەسەر چاککردنەوەی پارچە شوێنەوارییە شکاوەکان ڕادەهێندرێن

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

شوێنەوارناسان لەسەر چاککردنەوەی پارچە شوێنەوارییە شکاوەکان ڕادەهێندرێن

 بەمەستی پاراستنی پارچە شوێنەوارە شکاوەکان، تیمێکی بیانیی شوێنەواری، ڕاهێنان بە ژمارەیەک فەرمانبەر و شوێنەوارناسی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکەن و لە سنوورى قەزاى کۆیەش چەند پارچە شوێنەوارێکى خراپبوو چاکدەکرێنەوە.

 محەمەد شوێنەوارناس، گوتەبێژی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: "لەسەر چۆنیەتیی چاککردنەوەی گۆزە و ئەو مادانەی پێویستن بۆ چاککرنەوە، لەلایەن پسپۆر (ئەلیچە) لە تیمی زانکۆی بۆلۆنیای ئیتالی (رێکخراوی میساک) بە بەشداریی فەرمانبەران و شوێنەوارناسانی بەڕێوەبەرایەتیی کەلەپوور و شوێنەواری گەرمیان، لە مۆزەخانەی شارستانیی مۆزەخانەی گەرمیان، خولێکی هۆشیاری لەسەر نۆژەنکردنەوەی گڵێنە، لە نموونەی جۆرەکانی گۆزە و خشت و تابووتی گڵینەیی كردەوە، کە یەکەمجارە ئەو کارە دەکرێت."

 گوتیشى: "سوودی ئەو جۆرە خول و کارانە، شارەزابوونە لە چاککردنەەی پاشماوەی پارچە شوێنەوارە کۆن و شکاوەکان و دووبارە گەڕاندنەوەیان بۆ مۆزەخانە."

 لاى خۆیشەوە، یەکێتیی واحید، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى شوێنەوار و کەلەپوورى کۆیە، بە (باسکورد)ى ڕاگەیاند: "دواى ئەوەى لە ڕێگەى پەیمانگاى شوێنەوارى عێراقى توانیمان پشتگیریى کونسوڵخانەى ئەڵمانیا بەدەست بێنین بۆ دابینکردنى بڕێک بودجە، بەو بودجەیە چەند پارچە شوێنەوارێکى شکاو و تێکشکاوى مۆزەخانەى کۆیە خاوێن دەکرێنەوە و نۆژەن دەکرێنەوە، دواى ئەوە، ئەو پارچە شوێنەوارانە لە شوێنى تایبەتى مۆزەخانەکە دەپارێزرێن و ئامادە دەکرێن، کە وەک پێشوو گەشتیاران سوودمەند بن لە بینینیان و لێکۆڵینەوە لە مێژوو و سەردەمى دروستکردنیان بكەن."