گەرمیان..کنە و پشکنین بۆ گردی قەڵاکۆن دەکرێت

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

گەرمیان..کنە و پشکنین بۆ گردی قەڵاکۆن دەکرێت

 بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان، بە ھاوکاریی تیمێکی زانکۆی ئیتالی، سەرقاڵی کاری کنە و پشکنینن لە گردی قەڵاکۆن.

 بەرزان شوێنەوارناس، گوتەبێژی شوێنەواری گەرمیان بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: "لەگەڵ ڕێکخراوی (میساک) لە تیمی زانکۆی بۆلۆنیای ئیتالی، دەستمان کردووە بە کاری کنە و پشکنین و ڕووپێوی شوێنەواری گردی قەڵاکۆن لە ناحیەی سەرقەڵای ئیدارەی گەرمیان."

 گوتیشی: "ئەوانەی تا ئێستا لەو شوێنە و لەمیانی کنە و پشکنین و کارکردنەکە دۆزراونەتەوە، بریتییە لە چەندین پارچە گۆزە و کانزا و شووشە و پاشماوەی بەردین."

 باسی لەوەش کرد: "بەگوێرەی لێکۆڵینەوە و ئەنجامە سەرەتاییەکان، مێژووی ئەو شوێنەوارەی قەڵاکۆن دەگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی ئیسلامی و ساسانی و ئەشکانی، تاوەکوو ھەزارەی پێنجەمی پێش زایین."