یەکەم شیعری کوردی لە مێژوودا "پێکەوە"

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

یەکەم شیعری کوردی لە مێژوودا "پێکەوە"

زانایەکی بەریتانی لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لەسەر زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەوڵەمەندیی و جوانی و زیندوویی زمانی کوردی دەبینێت و دەڵێت: زمانی کوردی زمانێکی دەوڵەمەندە و لە بنەماڵەی زمانە ئاریاییەکانە و زمانێکی زیندووە.

لە نێو زمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زمانی کوردی یەکەم زمانە کە خۆی لە کاریگەرییەکانی زمانی عەرەبی پاراستووە، تەنانەت ئەگەر هەندێک وشەی عەرەبی لە زمانی کوردیدا هەبن، ئەوە هەر لەبەر کاریگەرییە ئایینییەکەوەیە.

لە مێژووی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر شاعیر هەن کە لە ڕێگەی بەرهەمەکانیانەوە باش دەیانناسین، پێداچوونەوە بە کارەکانیان کراوە و دەیان کتێبیان لەسەر نووسراوە، ئەمەش بووەتە هۆی پاراستنی زمان و شوناس و مێژوو و بوونمان.

لە مێژوودا شاعیرێکی کورد هەیە بە ناوی (بۆرازبۆز هەورامی) کە ٢٣٣٠ ساڵ پێش ئێستا شیعرێکی نووسیوە بە ناوی "ب هەڤرە - پێکەوە"، وا گریمانە دەکرێت کە دوای مردنی ژنەکەی بۆ یادی هاوسەرگیرییەکەی نووسیبێتی.

بەڵگەی نووسراوی ئەم شیعرە تەختەبەردێکی گەورەیە کە شیعرەکەی لەسەر نووسراوە. ئەم بەردە لە ساڵی ١٩٥٠ لە سنووری هەورامانی رۆژهەڵات لەسەر گۆڕی شاعیرەکە دۆزراوەتەوە و دواتر شوێنەوارناسە بەریتانییەکە ئەم بەردەی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ لەندەن و لە ئێستادا ئەم شیعرە کوردییە لە مۆزەخانەی لەندەنە.

 ئەم شیعرەی بۆرازبۆز پیشاندانی خۆشەویستی و وەفایە بۆ هاوسەرەکەی. ئەم شیعرە ئەو ڕاستییە دەردەخات کە وشەکانی هێشتا زیندوون و دەتوانرێت بە زمانی کورمانجی ژووروو وەکوو کوردیی ئێستا بە باشی تێیبگەین.

ژمارەیەک نووسەری کورد و بیانی لەسەر ئەم شیعرە و بۆرازبۆز نووسیویانە، بەڵام لە هەمان کاتدا هیچ زانیارییەکی ئەوتۆمان لەسەر ژیانی بۆرازبۆزی شاعیری کورد نییە، بۆ نموونە ژیانی چۆن بووە؟ چیی کردووە؟ چەند شیعری هەیە؟ چەندی نووسیوە؟ بۆیە هەموو ئەم بابەتانە شایەنی لێکۆڵینەوەن.

ئەوەی ئێستا هەمانە شیعرەکەیەتی سەبارەت بەو ساتەوەخت و پێش مردنی کە بۆ هاوسەرەکەی نووسیوە، لەم شیعرەدا زۆر بە روونی هەست بەوە دەکرێ کە لە ژیانی هاوسەرگیرییەکەیدا ڕۆژانی خۆشی بەسەر بردووە، بۆیە بە کورتە شیعرێک جێپەنجەی خۆی لەسەر مێژووی شیعری کوردی بەجێهێشتووە.

ئەم شیعرەی بۆرازبۆز بە ناوی "BI HEV RE" یەکەمین شیعری کوردییە و ٣٣٠ ساڵ  پێش زایین نووسراوە... ئەم دەقە لە لایەن هونەرمەند (ئاڤێستا) ئاوازی بۆ داندراوە و کراوە بە گۆرانی و کلیپی بۆ کراوە.

بۆرازبۆز وەک یەکەم شاعیری کورد پێش لە دایک بوونی مەسیح لە چەندین کتێب باس کراوە.

 

شیعرەکە بە ئەلفوبێی لاتینی:

BI HEV RE

Xwezî ez tu hevra bin

Bi hevre herîn xorînê

Wer dî bihêrîn kotra bin

Bang dîn bi hevre narînê

Dwînî kotra hêra bûm

Awaz ji cîr dixwînê

Fîrabîl û beyaban

Hawar ji dest evînê

Ez tu watu yêk dil wîn

Hêzan cwadî wînê

Vêra pêkra hîfne wîn

Bircînê ya binvînê

شیعرەکە بە ئەلفوبێی ئارامی:

 ب هەڤ ڕە

خوەزی ئەز و تو هەڤڕە باین

ب هەڤڕە هەڕین خۆرینێ

وەر دا بهەرین کۆترا بین

بانگ دن بهەڤرە نارینێ

دوێنێ کۆترا هێرا بوم

ئاواز ژی چار دخوینێ

فیرابیل و بەیبینێ

هاوار ژدەست ئەڤینێ

ئەز تو وەتو یەک دل وین

هێزان جوادی وینێ

ڤێرا پێکرا هێفنە وین

بجرێنێ یا بنڤینێ

بۆراز بۆز هەورامی

 سەرچاوە: سەلیم تەمۆ - ئەنتۆلۆژیای هەڵبەستی کوردی.

لینکی گۆرانییەکە Avesta - Bi Hevre (Official Video) (youtube.com)

وێنەکە لە بەشێکی گۆرانییەکە وەرگیراوە.