(کورد و دەوڵەت لە مێژوودا) بڵاو کرایەوە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

(کورد و دەوڵەت لە مێژوودا) بڵاو کرایەوە

 28مین بەرهەمی (د.کەیوان ئازاد) ە

رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 23ی 1ی 2024، لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، ڕێوەڕەسمێک بۆ نوێترین پەرتووکی دکتۆر کەیوان ئازاد بەڕێوە چوو.

شایەنی باسە، ئەم بەرهەمە پێشتر بە چەند زنجیرەیەک لە هەفتەنامەی (باس) و سایتی (باسنیوز)، لە ڕێگای کاک (بەرهەم عەلی) سەرنووسەری تۆڕیی میدیایی (باس) بڵاو کرایەوە. دواتر کار بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کراوە.

 پرۆفیسۆر دکتۆر کەیوان ئازاد، پسپۆر لە بواری مێژوو- مێژووی کورد، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) سەبارەت بە پەرتووکە تازەکەیەوە دەڵێت: ”ڕێوڕەسمی چاپ و ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوایەمین بەرهەمی مێژووییم ئەنجام درا، هەوڵەکەش لەلایەن (ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی) ڕێکخرابوو. لەو ڕێوڕەسمەدا، ژمارەیەک بەرچاو لە خەمخۆرانی (کورد و دەوڵەت و مێژوو) بە ئامادەبوونیان، دڵسۆزییان نواند و گەورەیان کردین. ڕێزدار کاک (ئەبوبەکر کاروانی)یش له 20 خولەکدا گرنگی و بایەخی دەوڵەتی بۆ کورد خستە ڕوو، چالاکییەکەی جوانتر و گەورەتر کرد.“

 نووسەری (کورد و دەوڵەت لە مێژوودا) سوپاسی تایبەتی بۆ تۆڕیی میدیایی (باس) و ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی هەیە.

 نووسیویشیەتی: ”سوپاسی وەفاداریشمان بۆ ڕێزداران کاک (بەرهەم عەلی، دڵشاد نامیق، ئەبوبەکر کاروانی)، کە بەپێی ڕەوتی مێژوویی بەرهەمەکە، گەورەییان لەگەڵ نواندین. سوپاسی هەموو ئەو هاوڕێ و خەمخۆرە ئازیزانەش دەکەم، کە بە هاتنیان گەورەیان کردین. نموونەیان زۆر بێت.“