دوو پڕۆژەی شیعریی نوێ لە یەک کتێبدا

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

دوو پڕۆژەی شیعریی نوێ لە یەک کتێبدا

 “هاشم سەڕاج” ی شاعیر دوو پڕۆژەی شیعریی لە دووتوێی یەک کتێبدا بڵاوکردەوە، بەنێوی شیعر و سوبێکت و شیعرو دازاین.

 عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵای نووسەر و ڕەخنەگر لەمەڕ ئەم کتێبە دەڵێ: “هاشم سەڕاج لە چۆنیه‌تی خوڵقاندنی شیعرییەتدا، هەوڵى داڕژان و مەعریفە و تێگه‌یشتن و هەڵوەشانەوە دەدات، هەرگیز ده‌ستبه‌رداری ژیاندۆستیش نابێ، شاعیر خۆى بە خاوه‌نی حه‌قیقه‌تی ژیان و دوا وەڵام نازانێت، بەڵکوو لە خوێندنەوەى شیعرەکانیدا خوێنەر هەست دەکات ئامانجی نووسین لاى شاعیر هه‌ڵگرتنی حەقیقەتى ژیانه‌ بۆ حاڵه‌تی شیمانەیى، بەو مانایەش نووسین جیاده‌کاته‌وه‌ له‌ هه‌موو لایەندارىی ‌و مه‌به‌ستێك كه‌ له‌ ئاستی ژیان و سوبێکت ته‌واو ده‌بێت.

 پێوه‌ندی نێوان دەق ‌و جوانیی رازێکى تره‌ له‌ نێوان دوو جیهانى شیعردا، جیهانى دانەر و جیهانى خوێنەر، لەوێشەوە جیهانیكی تر لە زمان به‌رهه‌مدێنێت، کە بە جوانى و خۆشەویستیی بارگاوییه و‌ به‌ عه‌شق رازاوەتەوە”.

 شایانی باسە ئەم کتێبە لە چاپخانەی چوارچرا لە شاری سلێمانی لەسەر ئەرکی خۆی چاپکراوە.