نامەیەكی مێژوویی حەمدی پاشا بۆ جەنەراڵ مستەفا پاشا یاموڵكی

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

نامەیەكی مێژوویی حەمدی پاشا بۆ جەنەراڵ مستەفا پاشا یاموڵكی

 نامەیەك، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1923، لە حەمدی پاشا، سەرپەرشتیاری دەریایی پێشووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و نیشتەجێی ئەسینای پایتەختی یۆنان، بۆ جەنەڕاڵ مستەفا پاشا یاموڵكی نێردراوە، كە بە زمانی عوسمانییەوە نووسراوە و وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی.

 دەقی پەیامەكە: ”سەید زەین ئەلعابیدین، ئەندامی كۆمەڵەكەمان دوو مانگ پێش ئێستا، لە مەككەوە گەڕایەوە بۆ ئەسینای پایتەخت، ئاگاداری كردمەوە، كە تۆ بوویت بە وەزیر لە حكوومەتی باشووری كوردستان، ئەم هەواڵە زۆر دڵخۆشی كردم، بەرەكەت و دوعای خێرتان بۆ دەكەم، كە ئێستا لە ئەسینای پایتەختین و كار بۆ یەكڕیزی و سەربەخۆیی كوردستان دەكەین و دەمانەوێت پەیوەندیی هاوبەش لەنێوانماندا هەبێت.“

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "ئێستا ئەندامانی لێژنەكەمان بریتین لە محەمەد شوكری بەگ لە بەیروت و مەمدووح بەگ لە میسڕ، بەڵام ناونیشانی خەلیل بەدرخان و هەمزە مەكسی نازانم، ئەگەر ناونیشانیانت لایە هیوادارم بۆم بنێرن، داوا لە شەڕەفی بەڕێزتان دەكەم، لەسەر بارودۆخی ئێستای كوردستان بۆمان بنووسن.“

 هاوڕێت: حەمدی پاشا، سەرپەرشتیاری پێشووی هێزی دەریایی. مستەفا پاشای یاموڵكی لە ساڵی 1866 لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەدایك بووە، سەركردەی سوپای عوسمانی و ڕۆژنامەنووس و وەزیری پەروەردە بووە لە حكوومەتی كوردستان، كە لەژێر دەسەڵاتی شێخ مەحمووددا بووە، لە ساڵی 1936 لە تەمەنی 70 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.

 سەرچاوە: - دەقی نامەكە لە "شخصیات من الاذكرة الكردیة"، وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی. - وێكپیدیا، ئینسایكلۆپیدیای ئازاد