ئەمن و حەمەجەزا

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

٣٣

زۆر جاران گۆرانیبژەکانیتکە نەقدیانەکردم کە عەلا ئەساس، ئەمن زۆر ئیهتیمام بە حەمەیجەزایەدەم و ئەوانیدکەم ئیهمال کردینە، بەران ئەمن گێم لەو قسانە ناگرت، چونکە کەسم مەغدوور ناکرد، هەرچی ئیشی بە من با، ئەوە لۆمەکرد و فەڕق و جیاوازیم ناکرد!

بیدایەت زۆر ماندیەبووم، هەتا گۆرانییەکی تازەم فێری حەمەیەکرد، خۆ هەر ئەو ئەوها نەبوو، بەرک و زۆربەی زۆری ئەوها بوون، ئەتوو جوملەکی مۆزیقات لەپێش دەگۆت، ئەویش بەو نەوعەیەگۆتەوە کە پێیەکرا، نەک وەکی ئەمن لۆمەگۆت، هەندەک جار هەتا فێری جوملەکی بەسیتی کورتەبوو، مەجبورەبووم (٢٠ تا٣٠) جار، ئییعادە بکەمۆ، هەندەک جاریش هیچ فایدەی نەبوو، ئەگەر هەزار جاریشت لەپێش گۆتبا، هەر وەریناگرت! ئاخیریش مەجبوورەبووم لەحنەکەی لۆ بگۆڕم و سەهلتری بکەم.

ئەو وەختی، گۆرانیبێژ نۆتەی مۆزیقای نازانی و هەر بە سەماعی فێری لەحنی گۆرانیەکانەبوون! هەتا لە مەقام گۆتنێش لەجیاتی ئەوەی ئەمن بە دووی بکەوم، ئەو بە دوو منەکەت! یەعنی ئەمن ڕێگام لۆ خۆشەکرد و لایتم لۆ لێدا، خاسەتەن لە تەحویلاتی مەقامەکان، عادەتەن، لە مەقام گۆتنێ مۆزیقار ناتانی وەپێش گۆرانیبێژی بکەوی، خاسەتەن ئەگەر گۆرانیبێژ، شارەزایەکی باشی لە مەقام و تەحویلاتی مەقامەکان هەبی.

وەکی ئێکەکی کە موستەمڕ لە گەر حەمەجەزای بی و لەحنی لۆ دانێ و عەزف کا و تەسجیل کەن، خبرەکی باشم پەیا کردبوو هەتا ئەو حەددەی کە حەمە زۆر سیقەی بە منەکرد، حەمە دەیزانی کە کەس وەکی من شارەزای دەنگ و تابیعی وی نیە، لۆیێ هەر ئەمن پرۆگرامی زۆربەی حەفلەکانیشم لۆ دانا و ئەویش وەکی خۆی، بەبێ دەستتێوەردان تەتبیقیەکرد. ئەمنیش پرۆگرامەکانم حەسەب جێ و خەرک و وەقت و زڕوف، حازرەکرد، پێشوەختیش پڕۆڤەن لەسەر گۆرانیەکانەکرد، هەندەک جار هەر خۆشن بە دەنگی قرار دەبووینە کۆڕس.

لە حەفلەکانی نادی سەلاحەدینی کوردی بەغدایێ، کە کوردە دەورەمەندەکان و مدیر عام و موەزەفی گەورە عزوو بوون لە ناوی، ڕەئیسی نادیەکەش ئەو وەختی مەقاولی مەشهووری کورد، ڕەحمەتی حەسیب ساڵح بوو، بەس لۆ عائیلان بوو، ئەمن لێناگەڕام عازیفەکان مەشڕووبی بخۆنۆ! چونکە ئەمن ڕەئیم ئەو وەختی و هەنکەش هەر ئەوهایە، وەختی مۆزیقار لە حەفلەکی عام عەزفەکات، ئەوە لۆ وی ئیشکردنە و لە کاتی ئیشکردنێش، پیاو نابی بخواتۆ.

وەختی خۆی زۆر گۆرانیبێژ هەبوون و هەنکەش هەنە، کە ئەگەر مەشڕووبەکی زۆریان نەخواردباوە، ئەوە مەقام و گۆرانیان پێ ناگۆترا! عادەتەن، گۆرانیبێژ ئیتیفاقەکی شەفەویی لەگەر ئەو جیهەتەیەکرد کە حەفلەی لۆ کردن و هەر ئەویش پارەکەی وەرەگرت و بە کەیف و زەوقی خۆی بڕە پارەکی دەدا مۆزیقیەکان، قەت نەشیان دەگۆت، ئۆندەم وەرگرتیە و ئەوها تەوزیعەکەین! هەتا هەنکەش، عادلانە نیە.

ئەگەر حەمە، هەزار دیناری وەختی خۆی وەرگرتبا، ئەوە ئەمە بە پێنج مۆسیقاران پێنجسەتن وەرەگرت و پێنجسەدیش لۆویەماوە! جاران ئەو پارەی کە ئیتیفاقی لەسەرەکرا، ئۆندە زۆر نەبوو، بەران سەروەختەکی خەرک فێری پارە ڕژاندنێ، تەبەڕوعاتی ببوو، هەندەک جار دوو سێ هەزار دینار خڕەبۆوە کە پارەکی گەلەک زۆر و خەیاری بوو! موەزەف هەبوو معاشی (٣٠ هەتا ٥٠) دیناری بوو! ئەمە ئەو وەختی بە ئێک حەفلەی دوو سێ قاتی ئەو معاشەمان وەرەگرت.

هەندەک جار محاسبی دائیرەی تەلەفۆنیەکرد و ئەیگۆت: "مامەستا ئەوە لۆ نایێی معاشی ببەی؟ ئەوە دوو سێ مانگە نەهاتی معاشی وەرگری!" ئەمنیش ئەمگۆ، لێگەڕێ با خڕبیتۆ! ئەو وەختی لە نیعمەتیەژیاین، خوا بیانگری! شەڕی ئێراق و ئێرانێ هەمووی لێ تێکداین. لە هەولێرێ حەفلەی گەورە، بەبێ موشارەکەی حەمەجەزای ناکرا، تەسجیلات و کاسێتەکانیشی ئۆندە مەرغوب بوون، کە لە دو کاسێتەکانی (حەسەن زیرەک)ی، ئی وی لە هەمان زیاترەفۆشران.

پێشتر لەگەر حەمە جەزایە چووینە حەفلەی خاس و ئی برادەران، بەران کە مەشهوور بووین، لۆمەی دەرنەدەینا بچینە ئەو نەوعە حەفلانە! بەران چەند جارەکی، دەعوەتی ئەمین عامی زراعەی، یا ئەمین عامی سەقافە و شەبابی بووین، کە زۆر حەزیان لە دەنگی حەمەی بوو، حەمەش لەبەر ترسی گرتن و مەنعکردنی دەبوو بچتە ئەو نەوعە شەوانە و بەس ئەمنیشی لەگەرەخۆبرد! هێشتا خەلاس نەبووە...