گەورەترین پەرستگەی مۆدێرنی ئێزدییەکان لە جیهاندا لە ئەرمینیایە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

گەورەترین پەرستگەی مۆدێرنی ئێزدییەکان لە جیهاندا لە ئەرمینیایە

گەورەترین پەرستگەی مۆدێرنی ئێزدییەکان لە جیهاندا لە ئەرمینیایە و دەکەوێتە گوندی ئەنکالیچ، کە ٣٥ کم لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیاوە دوورە. باڵەخانەکە لە حەوت قوببەی بچووک پێکهاتووە، لەدەوری قوببەیەکی گەورەی ناوەندی و لەسەرووی هەریەکەیان خۆرێکی زێڕین دانراوە.

 ناوەوەی ئەم پەرستگەیە ڕووبەرەکەی ٢٠٠ مەتر چوارگۆشەیە و لە مەڕمەڕی ئێرانی و گرانیتی ڕۆمانی دروست کراوە و بەرزییەکەی ٢٥ مەتر دەبێت. دروستکردنی ئەم پەرستگایە لەلایەن بازرگانێکی ئێزدیی نیشتەجێی مۆسکۆوە ئەنجام دراوە.

 بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١، ئێزیدییەکان گەورەترین کەمینەی ئایینیی ئەرمینییان، کە ژمارەی دانیشتووانی ٣٥ هەزار و ٢٧٢ هەزار کەسە.