دوو بەڵگەفیلم لەسەر ژیانی سەلام عەبدوڵا و حەمەڕەشید هەرەس نماییش دەكرێن

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

دوو بەڵگەفیلم لەسەر ژیانی سەلام عەبدوڵا و حەمەڕەشید هەرەس نماییش دەكرێن

وا بڕیارە، رۆژی 6ی 3ی 2024 دوو بەڵگەفیلم لەبارەی خەبات و ژیانی دوو كەسایەتیی خەباتگێڕ كە یەكێكیان نووسەر و پێشمەرگە بووە و ئەوی تریشیان هونەرمەند و پێشمەرگە بووە، لەلایەن ڕێكخراوی كوردستان بۆ دیالۆگ، لە سلێمانی نماییش بكرێن.

لەمبارەیەوە سه‌ربه‌ست مه‌نمی، به‌رپرسی ڕێكخراوی كوردستان بۆ دیالۆگ، لە لێدوانێكیدا ئەو چالاكییە بۆ (باسکورد) گوتی: "ئێمە وەک ڕێكخراوی کوردستان دیالۆگ، کە ڕێکخراوێکی کولتووریین بە باکگراوندی نەتەوەیی و نیشتمانی، لە چوارچێوەی چالاکییەکانماندا بەردەوام کارمان بۆ زیندووڕاگرتنی بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان کردووە، به‌تایبه‌ت بەرزڕاگرتنی یادی رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و زیندووڕاگرتنی یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد.”

گوتیشی: ”وا بڕیارە رۆژی 6ی 3ی 2024 دوو بەڵگەفیلم لەبارەی خەبات و ژیانی دوو نووسەر و دوو هونەرمەندی پێشمەرگە نمایش دەکەین، هاوکات ڕێز لە ساڵانی درێژی خەباتیان دەگرین، بەڵگەفیلمی (قەڵەمی زیندان) ژیان و خەباتی نووسەر و پێشمەرگە (سەلام عه‌بدوڵا) له‌ دەرهێنانی بڕوا کامیل عەتار و لایەنی جێبەجێکار (میترا پرۆدەکشن)ە، بەرهەمی دووه‌م، بەڵگەفیلمی (هەرەس)ە كە باس له‌ ژیان و خەباتی هونەرمەند و پێشمەرگە (حەمەڕەشید هەرەس) ده‌كات، ئه‌م به‌رهه‌مەیان‌ له ‌دەرهێنانی کامەران جەمالە.“

بڕیار وایە رۆژی چوارشەممە 6ی 3ی 2024، كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ، لە هۆڵی سینەما سالم لە شەقامی سالم، لە نهۆمی دووەمی تەلاری دەزگای سەردەم لە سلێمانی نماییش بكرێن.