قوتابخانە و کۆشکی کەلات لە ساڵی ١٧٠٠ لە گوندی نەهری دروست کراوە. پێش دروستکردنی ئەم کۆشکە و لە شوێنی کۆشکەکە، قوتابخانەیەک لەوێ هەبووە بە ناوی قوتابخانەی نەهری، کە وەک ناوەندێکی گرنگی ئایینیی تەریقەتی قادری ناسرابووە، دواتر کە ژمارەی قوتابییانی ئەم قوتابخانەیە زۆر دەکات، سەید محەمەد بڕیار دەدات، کە قوتابخانەکە (کۆشکی کەلات) نۆژەن بکاتەوە.
مێژووی قوتابخانەکە کۆنترە لەوەی لێرە باس کراوە و لەسەرەتا وەک ناوەندێکی گرنگی سیاسی لە باکووری وڵات ناسراوە، لەبەر ئەوەی سەرەتای شۆڕشی ئازادیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی (شێخ عوبەیدولای نەهری) لەو کۆشکەدا دەستی پێکردووە و راگەیەندراوە، بینای قوتابخانەکەش وەک ناوەندێکی سیاسی بۆ دامەزراندنی پەرلەمان و مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە بەکار هێنراووە.