پێشانگایەكی گەورەی كتێب لە زانكۆی سۆران كرایەوە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

پێشانگایەكی گەورەی كتێب لە زانكۆی سۆران كرایەوە

بە بەشداریی چەندین دەزگا و پەرتوكخانە و ناوەندی کتێب و سەرچاوەی جۆراوجۆر، سێیەمین پێشانگای ساڵانەی کتێب لە زانکۆی سۆران کرایەوە و بڕیار وایە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام بێت.

 م. ڕێبەر عەبدولغەفار، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سۆران، بە (باسكورد)ی ڕاگەیاند: ”رۆژی یەکشەممە 3ی ئاداری 2024، سێیەمین پێشانگای ساڵانەی کتێب لە زانکۆی سۆران، بە بەشداریی 20 دەزگا و ناوەندی كتێب لە هەولێر و سلێمانی لە كەمپسی ئادابی زانكۆی سۆران كرایەوە، و هەزاران كتێب لەخۆ دەگرێت."

 ئاشكراشی كرد، پێشانگاکە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و داشکانێکی بەرچاو بۆ نرخی کتێبەکان دەکرێت و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، رۆژانە لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 5ی ئێوارە بەڕووی مامۆستایان و قوتابییان و خوێنەران بەگشتی دەكرێتەوە.