پەرتوكێكی حەیدەرییەكان نزیكەی سێ‌ سەدەیە پارێزراوە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

پەرتوكێكی حەیدەرییەكان نزیكەی سێ‌ سەدەیە پارێزراوە

 دوای سێ‌ سەدە، كتێبێك لەلایەن كوڕ و نەوەكانی سەبغەتوڵا حەیدەری پارێزگاری لێ كراوە و دوای نۆ پشت لەلایەن یەكێك لە نەوەكانی، كە دانیشتووی سنووری قەزای شەقڵاوەیە، كتێبەكە بە ئامانەتەوە هەڵگیراوە، دەشڵێت: "وەسیەت دەكەم لەدوای مردنی منیش، كتێبەكە لەلای كوڕ و نەوەی داهاتوومان پشتاوپشت پارێزگاریی لێ بكرێت.“

 لەمبارەیەوە عەبدولمجید ئەلسانی حەیدەری، بە (باسكورد)ی ڕاگەیاند: "باپیری نۆیەمم سبەغەتوڵا حەیدەری، لە ساڵی 1748ز لەسەر ئەم كتێبەی نوسیووە، كەوا لەدوای مردنم ئەو كتێبە لەلای كوڕ و نەوە و نەوەی نەوەكانم پارێزگاریی لێ بكرێت، بەتایبەتیش كامەیان لە هەمووان دیارتر و چالاكترە، بۆئەوەی ئەم كتێبە بمێنێتەوە و لەناو نەچێت."

 دەشڵێت: "خۆشبەختانە دوای پاراستنی لەلایەن كوڕ و نەوەكانی باپیرە گەورەمان، دوای نۆ پشت ئێستا ئەم كتێبە بەنرخە لای منە و پارێزراوە و وەسیەتی باپیرە گەورەمان بەجێه ێناوە، هەروەها لەدوای مردنی منیش رام سپاردوون، كە ئەم كتێبە بەنرخە بكەوێتە دەستی نەوە و نەوەی نەوەكانم، واتا یەك لەدوای یەك وەسیەت دەكەین بۆ پارێزگاریكردن لێی.“

 حەیدەرییەكان یەكێكێكن لە بنەماڵە هەر دیارەكانی كوردستان، لە زۆربەی شار و شارۆچكە و ناوچەكانی كوردستان هەن، بەشێكی زۆریش لەوانە دانیشتووی سنووری قەزای شەقڵاوەن. لەسەردەمێكی كۆنەوە تا ئێستاش لە بوارە جیاوازەكانی نووسین و ڕۆشنبیری سەرچاوەی زانست و زانیاری بوونە، بەمەش خاوەنی چەندین نووسەر و كەسایەتیی دیارن و پێگەی بەهێزیان لەناو كۆمەڵگەدا هەیە."

 جگەلەمانە، لە ڕێگەی حوجرەكانی كوردستان، زانای گەورە و نووسەری بلیمەتیان بەتایبەت لەنێو ئایینی ئیسلامدا لێ هەڵكەوتوون، بە سەدان زاناش لەژێر دەستی ئەوان لە حوجرە و فێرگەكانیان پێگەیشتوون و بڕوانامەیان بەدەست هێناوە، لەگەڵ چەندین كەسایەتیی شۆڕشگێڕ، هەروەك لە ئەرشیفی عوسمانییەكانیش باس لە مێژووی دیاری ئەو بنەماڵەیە كراوە.