رواندز.. هاووڵاتییەك لە ماڵەكەی نەعامە بەخێو دەكات

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

رواندز.. هاووڵاتییەك لە ماڵەكەی نەعامە بەخێو دەكات

دانیشتوویەكی گەڕەكێكی قەزای رواندز، لە ماڵەكەیدا چەند نەعامەیەك بەخێو دەكات و بۆ (باسكورد) ئاماژە بەوە دەكات: ”زۆر نەرم و نیانن و هاوڕێی منداڵەكانمن.“

 سۆران حەمید شێخە، دانیشتووی گەڕەكی پاشای گەورە لە قەزای ڕواندز، بە (باسكورد)ی ڕاگەیاند، سەرەڕای پیشەی مامۆستاییم، لە هەمانكاتدا لە ماڵەكەم، بە هاوكاریی ئەندامانی خێزانەكەم نەعامە بەخێو دەكەین، ئێستا چەند نەعامەیەكمان هەیە، كە ئەمە بەلای خەڵكی ناوچەكە شتێكی نامۆیە، چونكە هەبوونی ئەم جۆرە پەلەوەرە لە ناوچەكە دەگمەنە."

 گوتیشی: "نەعامەكانم بەشێوەیەكی وا پەروەردە كردوون، زۆر نەرم و نیان و لەسەرخۆن و لەگەڵ منداڵەكەم و ئەندامانی خێزانەكەشم وەك هاوڕێ وان، كێشی دوو لە نەعامەكانم زیاتر لە 100 كیلۆیە و نرخەكانیان لەسەرووی یەك ملیۆن دینارەوەیە، هەروەها نرخی یەك هێلكەیان زیاتر لە 20 هەزار دینارە.“

 سۆران لە دیدارێكی ڤیدیۆیی (باسكورد)دا زانیاری زیاتر دەخاتە ڕوو..