هونهرمهندى شێوهكار محەمەد حەسەن، كه ناسرابوو به (ناشاد)، لە ساڵی ١٩٥٤ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە، له تهمهنى گهنجییهوه تا مردنى، نزیکەی ٥٠ ساڵ خەریکی تابلۆ و وێنەکێشان بوو، لە کارەکانیدا چەندین شێوازی هونەریی بەکار هێناوە و بەھۆی دەستڕەنگینی لە بواری شێوەکاریدا، بەشداریی چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کردووە و دەیان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.
بههۆى ئهوهى له ژیانیدا زۆر گرفت و خهمى هاتووهته ڕێ، ناسناوى (ناشاد)ى بۆ خۆى ههڵبژاردووه.
لە تابلۆکانیدا وێنەی سروشتی جوانی کوردستان و منداڵ و گەڵا و گوڵ و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی وەکو چارلی چاپلن و ئەنیشتاین و زۆر بوارى دیكهى كێشاوه، كو زۆربەیان گوزارشت بوون لە ناخ و بیرى خۆى.
گرنگترین ئهو پێشهنگا و چالاكییانهى بۆ بهرههمهكانى کردوونیەتەوە:
- ساڵی 1970 پێشانگەی هونەریی لە قوتابخانەی ئەزمڕ لە سلێمانی كردووەتەوە.
- ساڵی 1972 پۆستەری دژی رژێمی بەعس كردووە.
- ساڵی 1978 پیشانگەی لە نۆرمبێرگ-ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- ساڵی 1982 پیشانگەی لە پاركی ئیرەم- تاران كردووەتەوە.
- ساڵی 1985 پیشانگەی لە شاری كەرەج لە ئێران كردووەتەوە.
- ساڵی 1987 پیشانگەی لە شفان فۆرت لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- ساڵی 1988 پیشانگەی لە بام بێرگ لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- ساڵی 1991 پیشانگەی لە هۆڵی كۆمكار لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- ساڵی 1991 بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیشانگەی لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- ساڵی 1994 بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پیشانگەی لە شاری بۆن لە ئەڵمانیا كردووەتەوە
- ساڵى 2002 تا 2006 بە بەردەوامی زۆربەی شوێنە گشتییەکانی شاری سلێمانیی بە وێنەی هونەریی ڕازاندووەتەوە و ماوەیەکی زۆر لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی وێنەی هاووڵاتییانی دەکێشا و بژێوی لەسەر ئەو کارە دابین دەکرد.
ناشاد، شهوى 7ی 5ی 2024 لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە شارى سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.