بڕیارە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاهەنگێكی موزیك و گۆرانی بۆ ئاینور دۆغان، ژنە هونەرمەندی دیاری كوردی باكووری كوردستان ساز بكات.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە (باسكورد)ی ڕاگەیاند، ئاهەنگەكە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ڕۆژی هەینیی 17ی ئایاری 2024 لە یاریگەی ناو بازاڕی قەزای سۆران بەڕێوە دەچێت.
ژنە هونەرمەندی كورد ئاینور دۆغان، لە ساڵی 1975 لە شاری دێرسیمی باکووری کوردستان لەدایک بووە، گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە و یەکەم ئەلبوومی گۆرانی لە ساڵی 2002 بڵاو کردووەتەوە، یەکێک لە گۆرانییە دیارەکانی (کچا کوردان)ە، کە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد.
وومیكس بۆ پشتیوانی و گەشەپێدانی موزیکی گەلان، كە ئۆفیسی سەرەکی لە وڵاتی ئەڵمانیایە، خەڵاتی ساڵی 2021ی بەخشییە خاتوو ئاینور دۆغان.
