ئەمڕۆ رۆژی زمانی کوردییە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

رۆژی ١٥ی ٥ی هەموو ساڵێک کە بەرانبەرە لەگەڵ ٢٥ی گوڵان، بە رۆژی زمانی کوردی دیاریکراوە، ئەویش هاوکاتە لەگەڵ دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤاری کوردی (هاوار) لەلایەن (جەلادەت عالی بەدرخان)ـەوە.

گۆڤاری  هاوار لە ساڵی ١٩٣٢ لە شاری دیمشقی پایتەختی سوریا بە سەرپەرشتی کەسایەتییەکی دڵسۆزی زمان و ئەدەبی کوردی جەلادەت عالی بەدرخان چاپ و بڵاوبووە. ئەم گۆڤارە بە یەکەم گۆڤاری کوردی دادەنرێت کە بە پیتی لاتینی چاپ بووە.

بێجگە لە گۆڤاری هاوار، هەر لە رۆژی ١٥ی ٥، بەڵام لە ساڵی ١٩٥٤ یەکەمین ژمارەی گۆڤاری (هەتاو) بە هەوڵ و ماندووبوونی گیوی موکریانی لە شاری هەولێر دەرچووە.

هەر لەسەر گرنگیی و بایەخی ئەم ڕێکەوتە، لە ساڵی ١٩٦٣ یەکەمین گۆڤاری (رۆژا نوو) لە شاری ئیستەنبوڵ دەردەچێت وەک درێژەپێدەرێک بۆ یادی دامەزراندنی یەکەمین گۆڤاری کوردی و پاراستنی رێکەوتی ٢٥ی گوڵان بە رۆژی زمانی کورد.

میر جەلادەت بەدرخان، جگە لەوەی دامەزرێنەری یەکەم گۆڤاری کوردییە، بە دامەزرێنەری پیتی لاتینی زمانی کوردیش دادەنرێت، کە لە ساڵی ١٩١٩ زایینی بیرۆکەی ئەم کارە گەورە و گرنگەی بۆ هاتووە و دەستی کردووە بە دانانی پیتەکان، کە لە سەرەتادا ٣٦ پیت بوون، بەڵام لە ساڵی ١٩٢٤ لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستکاریی ئەم پیتانەی کردووە و کەمی کردووەتەوە بۆ ٢٤ پیت. لە ساڵی ١٩٢٨ بۆ دوایین جار پێداچوونەوەی لەسەر پیتە لاتینییەکانی کردووە و کردوونی بە ٢٥ پیت.

بەرز و پیرۆز بێت یادی رۆژی زمانی شیرینی کوردی.