مزگەوتە بێ قوبە و تاجە گوڵینەکەی کرماشان

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

مزگەوتە بێ قوبە و تاجە گوڵینەکەی کرماشان

مزگەوتی عماد الدولە لە ناوەندی شاری کرماشان و لە بەشی رۆژئاوای شەقامی مودرس( مۆدەرێس) هەڵکەوتووە.کەسێک بە ناوی (امام قلی میرزا عماد الدولە) کە حاکمی کرماشان بووە، لە ساڵی ١٢٨٥ کۆچیدا لە سەردەمی دەسەڵاتداریی قاجار دروستی کردووە.

سەرەڕای گۆڕانکاری زۆر لە  شارەکەدا لە سەردەمە جیاوازەکاندا تا ئەمڕۆش ئەم مزگەوتە بە یەکێک لە گرنگترین شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی ناوەندی شار دادەنرێت. دوای تێپەڕین بەناو شاردا، دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری مزگەوتێکی شایستە بە تاوەرێکی کاتژمێری زۆر کۆنەوە لەبەردەم چاوتدا دەردەکەوێت. ئەم تاوەرە لە کۆندا تێپەڕبوونی کاتی لە کرماشان نیشانداوە.

 تەلارسازی مزگەوتی عماد الدولە، تێکەڵەیەک لە جوانی هونەری دەستی بیناکار و ڕۆحی و ئایینییە، کە لە یەکەم بینیندا سەرنجی هەموو بینەرێک ڕادەکێشێت. مزگەوتەکە لە شێوەی چوار پەنجەرە دروستکراوە و پێکهاتووە لە بەشە جیاوازەکانی وەک هۆڵی سەرەکی و حەوشە و پەنجەرە و ناوەندە ستوونییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە خانەکان.

 ئەم مزگەوتە قوبە و تاجە گوڵینەی نییە.