قشڵەی ئاکرێ یەکێک لە شوێنە مێژوویی و شوێنەوارییەکانی ئەو شارە، کە لە کۆتاییەکانی سەردەمی دەسەڵاتداریی عوسمانییەکان، بە مەبەستی بەکارهێنانی سەربازی، وەک بنکەیەکی سەربازی و پۆلیسی بەکار هێنراوە.
بڕیاری نۆژەنکردنەوەی ئەو قشڵەیە لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە و ئێستا دوای دوو ساڵ، قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەكە روو لە تەواوبوونن.




