گه‌رمیان..ده‌ركه‌وت شوێنه‌واره‌ كه‌له‌پوورییه‌ دۆزراوه‌كه‌ بیرێكى ئاو بووه‌

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

گه‌رمیان..ده‌ركه‌وت شوێنه‌واره‌ كه‌له‌پوورییه‌ دۆزراوه‌كه‌ بیرێكى ئاو بووه‌

 گوته‌بێژى شوێنه‌وار و كه‌له‌پوورى گه‌رمیان ئاشكراى كرد، ئه‌و پاشماوەیەی لە چەند رۆژی رابوردوو لە گوندی قەڵاتەپەی ناحیەی قۆرەتوو بەهۆی زیادبوونی ئاوی سیروانەوە بەدەرکەوت، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ بیریکی ئاوه‌.

 محه‌مه‌د شوێنه‌وارناس به‌ (باسكورد)ى راگه‌یاند: "دواى  پاکكردنەوەی شوێنه‌واره‌ كه‌له‌پوورییه‌كه‌ لەلایەن تیمی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان ده‌ركه‌وت كه‌ بیرێكى ئاوه‌ و پەیوەستە بە چەند بینایەکەوە لە هەمان ناوچە دروستكراوه‌".

گوتیشى:" دواى بەدواداچوونی زیاتر بۆمان دەرکەوت خەڵکی ناوچەکە هەر لە کۆنەوە بەو بەشەی کەناری سیروان دەڵێن (ناوچەی پەمپاوسەکە)، بەبیناکانیش دەڵێن بینا و حەوزەکە، ئاشکرایە ئەم بینایانە تایبەتن بە ئینگلیزەکان كه‌ كاتى خۆى وه‌ك داگیركار له‌ كوردستان بوونه‌".

 باسى له‌وه‌ش كرد:" هاوكات له‌ نێوان ساڵانی 1918 بۆ پەنجاکانی سەدەی رابردوو ئینگلیزەکان کۆمەڵێک بینای جۆراوجۆریان لە ناوچەکانی گەرمیان بەجێهێشتووە، وەک سەرای کفری، کارگەی خشت (کوورە) و جێ بیناکانی سنووری گوندی گۆڕە شەلە، شەریکەی بانەبۆر و زۆرى دیكه‌".