سیمیناری (نۆستالۆژیای داگیرکراوان) بۆ نووسەر و وەرگێڕ مەسعود بابایی ساز دەکرێت

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

سیمیناری (نۆستالۆژیای داگیرکراوان) بۆ نووسەر و وەرگێڕ مەسعود بابایی ساز دەکرێت

ڕێكخراوی كوردستان بۆ دیالۆگ، سیمینارێك بۆ نووسەر و وەرگێڕ مەسعود بابایی ساز دەکات، به‌رپرسی ڕێكخراوەكەش ڕایدەگەیەنێت: "ئومێد ده‌كه‌م زۆرترین میوان ئامادەی سیمینارەكە بن."

بڕیار وایە كاتژمێر 4ی ئێوارەی دووشەممە 27/5/2024، ڕێكخراوی كوردستان بۆ دیالۆگ، لە کافتریای سینەما سالم، لە شەقامی (سالم)ی شاری سلێمانی، سیمیناری (نۆستالۆژیای داگیرکراوان) بۆ نووسەر و وەرگێڕ مەسعود بابایی ساز دەکات.

لەمبارەیەوە، سه‌ربه‌ست مه‌نمی، به‌رپرسی ڕێكخراوی كوردستان بۆ دیالۆگ، لە لێدوانێكیدا بۆ (باسنیوز) گوتی: "ئێمە وەک ڕێكخراوی کوردستان دیالۆگ، لە چوارچێوەی چالاکییەکانماندا، به‌رده‌وام دیالۆگ بۆ نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و سیاسییه‌كان رێك دەخەین، به‌ تایبه‌ت ناساندنی كتێب بۆ نووسه‌ران، ئامانجی سه‌ره‌كیی كاری ڕێکخراوه‌كه‌مان بووه‌."

ئاماژەی بەوەش دا: "ئومێد ده‌كه‌م زۆرترین میوان ئامادەی سیمینارەكە بن."