کاروانسەرای قەسری شیرین، شوێنێک بۆ حەسانەوەی رێبواران

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

کاروانسەرای قەسری شیرین، شوێنێک بۆ حەسانەوەی رێبواران

کاروانسەرای شا عەباس، کە لە سەنتەری شاری کرماشان و نزیک قەسری شیرینە لەسەر رووبەری ٣٦٠٠ مەتر چوارگۆشە دروست کراوە، بیناکە درێژییەکەی ٦٠ مەتر و پانییەکەی ٦٠ مەتر و بەرزییەکەی پێنج مەترە.

 مێژووی ئەم کاروانسەرایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سەفەوییەکان.

لەڕابردوودا کاروانسەرای عەباسی شوێنێک بووە بۆ پشوودانی گەشتیاران و بازرگانان.

 لە قەسری شیرین، وەرزی زستان زۆر ساردە و هاوین گەرمە، بۆیە کاروانسەراکە بە شێوەیەک دیزاین و دروست کراوە، کە لەگەڵ کەشوهەوای ئەم ناوچەیەدا بگونجێت، کە لە وەرزی زستاندا گەرم بێت و لە هاویندا فێنک بێت.

 لە وەرزی زستاندا رێڕەوەکانی ناو کاروانسەراکە زۆر گەرمن، هەر بۆیەش شوێنێکی گونجاوە بۆ پشوودانی گەشتیاران لە وەرزی سەرمادا.

 دەرگای چوونە ژوورەوەی کاروانسەرای عەباسی لە شێوەی هەشتگۆشەدایە، کە سەقفێکی قوببەیی هەیە، دوو سەکۆ دانراون لە هەردوو لای دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەم بینایە. لە چوار لای حەوشەکەدا چوار پەنجەرە بە کەوانەی گۆشەوە لە دووری چەند مەترێک لە یەکترەوە دەبینرێن. لە کۆندا بۆ بەهێزکردنی بیناکە کەوانە بەکار دەهێنرا. ئەو ڕەنگینییە، کە لە دروستکردنی ئەم کەوانانەدا بەکار هاتووە، زۆر جوانە، بەجۆرێک، کە ئەم کەوانانە لەسەرەوەی سەقفەوە شێوەی قوببە و لە ناوەوە چوارگۆشەن و دەرچەی گەورە و کۆتایی بچووک و تەسکیان هەیە.