شوورەی مێژوویی خوڕەم ئاباد نۆژەن دەکرێتەوە

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

شوورەی مێژوویی خوڕەم ئاباد نۆژەن دەکرێتەوە

 شوورەی مێژوویی خوڕەم ئاباد لەنزیک قەڵای فەلەک ئەلئەفلاک، کە لە 12 تاوەر پێکهاتبوو، نۆژەن دەکرێتەوە.

 ئەم بەشە مێژووییەی شاری خوڕەم ئاباد، کە نزیکە لە یەکێک لە گرنگترین شوێنەوارەکانی رۆژهەڵاتی نیشتمان، بە تێپەڕبوونی کات و هۆکارە سروشتییەکان وێران بووە و بەشێکی زۆری لێ رووخاوە. بەپێی سەرچاوە مێژوویی و وێنە کۆنەکانەوە، دووبارە نەخشەی بۆ دانراوە و لە پلانی نۆژەنکردنەوەدایە.

 بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی، کە لەبەردەستدان، ئەم شوورەیە وەک یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری خوڕەم ئاباد، نزیکەی ٢٠ هێکتار زەوییە، کە پێکهاتووە لە: (تپە باستانی) گردی مێژوویی، (قلعە فلک الافلاک و محیط پیرامون) قەڵای فەلەک ئەلئەفلاک و دەوروبەری، (محدودە فعلی پادگاە سپاە پاسداران)، ناوچەی ئێستای یانەی ئەفسەران و سەربازگەکان، (چهار باغ تاریخی ) چوار باخچەی مێژوویی، و (سراب تاریخی گلستان) سەرابی مێژوویی گوڵستانی لابردووە.

 بەپێی بەڵگەنامە و لێدوانی توێژەران و مێژوونووسان، 12 تاوەری شوورەکەی دەوروبەری قەڵای فەلک ئەلئەفلاك هەریەکەیان ناوێکیان هەبووە، کە هاوتای ئەستێرە و گەردوون بوون.

 قەڵای مێژوویی فەلەک ئەلئەفلاکی خوڕەم ئاباد دەکەوێتە سەر گردێک لەناوەڕاستی ئەم شارە و بە باخچەی مێژوویی گوڵستان دەورە دراوە، کە یەکێکە لەو شوێنەوارە دێرین و مێژووییانەی، کە ساڵانە گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی سەردانی دەکەن.