له فێستیڤاڵی (دیداری رێ) لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا (ئه‌خته‌ر كه‌ریم)، پاڵه‌وانی فیلمی (كچی با) خه‌ڵات كرا.
له‌مباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند ئەمیر تەها، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی (دیداری رێ) بە (باسكورد)ی راگەیاند: "خانمه هونه‌رمه‌ند (ئه‌خته‌ر كه‌ریم) خه‌ڵاتی باشترین ژنه ئه‌كته‌ری له رۆڵی سه‌ره‌كیی كورته فیلمی (كچی با) پێ به‌خشرا، كه هونه‌رمه‌ند بڕیار به‌ختیار، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر له‌جیاتی خاتوو ئه‌خته‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.
شایانی باسە، كە كورته فیلمی (كچی با) لە دەرهێنانی هونه‌رمه‌ند (دانا كه‌ریم)ە و ئه‌م كورتە فیلمه چه‌ندین خه‌ڵاتی له ده‌ره‌وه و ناوەخۆی وڵات پێ به‌خشراوه.