خۆشترین لەحزەی ژیانم بوو کە عیڕاقم بەجێ هێشت

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

خۆشترین لەحزەی ژیانم بوو کە عیڕاقم بەجێ هێشت

٤٨

پاشی ئەوەی ئەمەیان لە تەیارەی هینا خوارێ و کەسیش بەمەی نەگۆت مەسەلە چیە، ئەمەیان هیناوە جێی ئینتیزاری! ئەمنیش وەزعم خراپ تێک چوبوو، دەمگۆت، ئەلعان ئەو ئەمنەی کە کاسێتەکانی لێ حجز کردم، دێ و ئەمگرن و سەفەرەکەشم لە قیسەچی! نەشمەتانی ئەو مەوزووعەی لەگەر جاسمی، برای ناسیاوەکەم، ئەو کوڕەی لە مەتاڕی مساعەدەی کردم و بە ئەمنەکەی گۆت: کە ئەمنیش لەگەرەوانم، هەر لۆیێش ئیزنیاندام عودەکەی لەگەرە خۆ ببەم.

دیسان سعاتەک زیاتر ئینتیزارن کرد، ئەمنیش لەسەر ئەعسابەژیام بەران کم کمە و هەتا وەخت زیاترەڕۆیی، وەزعم باشترەبوو دەهاتمە سەرەخۆ، ئەوجا بە جاسمم گۆت: "ئەتوو لۆ چ عیلاجەکیەچیە چیکۆسلۆڤاکیای؟" ئەویش زۆر بە فەقیری بەحسی کرد و گۆتی: "هەر لە منداری ڕا گرێیەکم لە سەری هەبوو، دکتۆرەکانی عیڕاقێ پێیان گۆتین کە ئەو عەمەلیاتە زۆر موعەقەدە و لە عیڕاق ناکرێ"
ئەمنیش گۆتم: "دیارە وەزعو باشە، کە لۆ عیلاجی ئەتنێرنە خاریج"
ئەویش گۆتی: "ناوەڵا وەزعمان ئۆندە باش نیە، بەران برایەکم هەبوو، سایق بوو، کردیانە ئیحتیات و بردیان جەبهەی و لە شەڕی کوژرا و بابم تەکسیەکەی ئەوی فرۆشت و پارەکەیان لۆ عیلاجی دا من"

لەو قسانەدا بووین، هەندەمزانی گۆتیان فەرموون تەیارە حازرە، بڕوام نەکرد، دالغەیە؟ خەونە؟ ڕاستە؟ گۆتم دەبی وەبی؟ ئۆندە مورتاح بووم هەر نەبیتۆ، هەموو هەستان، بەران ئەمن پێشێ هەمان هەستام و ڕۆیشتین و چووینە ناو تەیارەی، بەران ئەمن ئەمگۆت، هەتا تەیارە هەرنەستی و عاردی عیڕاقێ بەجێنێری، ترسم خەلاس نابی، هەرکەسەو لە جێیەکی دانیشت و ئەمنیش لە مەقعەدەکی تەنیشت پەنجەرەی دانیشتم.

هەردوعامەکردن زوو بفڕین! بەران باش بوو ئەو جارە زوو دەرکەیان قەپات کرد و زۆریشی نەبرد تەیارە حەڕەکەتی کرد و گۆتم: "زۆر شوکر خوایە" حسمەکرد ئەمن سەبر سەبر دەهاتمەوە سەرەخۆ و هەتا دەهات تەیارەکە دەنگی زیاترەبوو، ئەوجا هەستا و پاش دوو سێ جار سووڕانەوە، بە ئیتیجاهی شیمالی کەتە ڕێ.

هەر دەمگۆت خوایە کەنگی عیڕاقێ بەجێدێرین و داخیلی عاردی تورکیایەبین، هەر تەماشای سعاتمەکرد و دەققە و سانیەمەژماردن، تەیارەش ئەوە هەر برندەبی، پاشی سعاتەکی - زیاتر، کەمتر باش نایێتۆ فکرم - حسم کرد داخیلی عاسمانی تورکیای بووین، ئای بابە، کە شعوورەکی چەند خۆش و لەحزەکی تاریخی بوو، کە قەت لەبیرم ناچی، ناتانم نە بە قسە و نە بە نووسین تەعبیر لەو شعوورەی بکەم، حسمەکرد لە سجنەکی گەورە و موئەبەد بووم و بەرەلا بووم، حەزمەکرد بگریێم و لە عەینی وەختیش پێبکەنم، حسمەکرد پێشتر تەیرەکی بارشکا بووم و هەنکە دوو بارەکەم چاک بوونۆ، لە قەفەزەکی زۆر تەسک هاتمە دەری، لە دەولەتەک و نیزامەکی هەتا برێی دڕندە و پیس، لە وەزعەکی ناخۆش و بە ترس، قورتار بووم، بە کوردی جارەکی دی هاتمە دنیایێ! لە دریخۆمەگۆ: "دەبی هەنکە چەند ملیۆن کەس حەسوودیم پێبەن، کە لە شەڕ و ترسی کوشتن و بە ئەسیر گرتن و لە دەولەتەکی پۆلیسی بەعسی عونسوڕی خینمژ خۆم دەرباز کرد!"

دوایێ زانیمۆ کە هەرچی ئەمنیەناسی بەحسیان کردبوو: "وەڵڵا عەوافی! زۆر عاقر بوو، لە وەختەکی ئەوها تانی عیڕاقی بەجێبێری، دەستی خۆش بی، زۆر ئیشەکی باشی کرد" ئەمنەمزانی، هەتا شەڕەکە زیاتر دەوام بکا، وەزعی عیڕاقیش پیستر و خراپتر و بێزەلەتترەبی. ئەگەر عەجەلەشم لە سەفرکردنێ نەکردبا و حەفتەک یا دوو حەفتە تاخیر ببام، ئەوە مسۆگەر نەمەتانی عیڕاقی بەجێبێرم و بچمە خاریج.

لە لایەکی فکرم لە ژیانی عیڕاقەکردۆ، لە لایەکی دکە لە مستەقبەل و ئەو ژیانەی کە لە خاریج ئینتیزارمەکا. بەران بۆنی خواردنەکی خۆش وەخۆی هینامۆ، ئەوجا زانیم کە چەندم برسی بوو. باش بوو خواردنیان هینا و - لەبەر ترس و نامورتاحی، ئاگام لە زگی خۆ و برسیەتیێ هەر نمابوو - برنج و مەرەگەکی زۆر موحتەڕەمیان داینێ، ئۆندە خۆش بوو، هەر وەخت بوو قاپەکانیشی لەگەر بخۆم! ئەوجا پاقلاوە و چایان لۆ هیناین، لەتوابی مەلیکم.

پاش هەنگینێ دیار بوو زۆر ماندی بووم و تەیارەش وەکی لەیلوکێ، با دەیهینا و دەیبرد و ئاگام لەخۆ نەبوو کە سەروەختەکی خەوم لێ کەت، وەختی واگا هاتم دیتم تەیارەکە زۆر نزم بووە و زۆری نمایە بگاتە مەتاڕی ئەستەمبۆلێ. باش بوو بەبێ موشکیلە هاتە خوارێ و نیشت. چووینە قاعەی تڕانزێتی و جاسمیش ئەیویست بچی جانتایەکەی وەرگریتۆ، باش بوو ئەمنی لەگەر بووم و پێم گۆت جانتایەکان لە ڤیەننای وەرەگرینۆ، ویستی لەسەرەوەی موناقەشەم لەگەر بکا، ئەمنیش بڕەک توڕە بووم و پێم گۆت: "ئەتوو ڕێت لە پێشە، ئەگەر تەسەوڕەکەی جانتایەکت لێرە وێدەنۆ بڕۆ ئەمن ڕێت لێ ناگرم"
گۆتی: "ئەمن نە زمانەکیەزانم نە شارەزامە، لەو مەتاڕە گەورەی، هەر بزریشەبم"
گۆتم: "مادام ئەو عەرەبیەیەزانی، بەدووم بکەوە و خۆ کڕ کە"

دەمەکی خۆش ڕۆیشتین، هەتا گەیشتینە ئەو جێیەی تەیارەی ڤیەننای لێفڕی، ئەو وەختی نەمەزانی چ شەریکەک و چ تەیارەک و هەندە خیبڕەم نەبوو، دەبایە هەر لە خەرکی بپرسین، ئەو تەیارە کێواچی و؟ سعات چەندی حەرەکەیەکا و؟ بەران چەند زیاتر سەفەر بکەی، خیبڕەت ئۆندە زیاترەبی.

باش بوو گەیشتینە ئەو جێیەی، دیار بوو ئەمە چونکە شارەزا نەبووین، بڕەک تاخیر ببووین! بە تورکی و بە ئینگلیزی لە موکەبیرەی ناوێمەیانەخیندۆ کە تەیارەی ڤیەننای ڕەقەمی ڕیحلەی ئۆندە، لۆ فڕینێ ئینتیزارنەکا و بە زووترین وەخت خۆتان بگەیننە ئەو جێیەی. ئەمەو چەند کەسەکیدکەش کە تاخیر ببوون زوو سواری پاسەکیان کردین و دەمەکی ڕۆیشت و لە کن تەیارەکی گەورە ڕاوەستا و بە قادرمان سواری تەیارەی بووین! ئەو جارە خەرک زۆرتر بوو، قەرەبارغتر بوو، زۆربەی مەقعەدەکان گیرابوون، تەیارەکەش پڕ بوو، زوو حەرەکەی کرد و بە عاسمانێ کەت.

هێشتا حەرقەیدکە دێ...