ئەو خانووەی لە کەرکووک یەکەم سروودی ئەی ڕەقیبی تێدا گوترا ڕووخێنرا

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ئەو خانووەی لە کەرکووک یەکەم سروودی ئەی ڕەقیبی تێدا گوترا ڕووخێنرا

ماڵی سه‌ید ئه‌حمه‌د خانه‌قا، كه‌سایه‌تیی ناوداری كوردستان و كه‌ركووك، كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ 300 ساڵ پێش ئێستا‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌ر له‌و خانووه‌دا ئاوازی سروودی نیشتمانیی (ئه‌ی ڕه‌قیب) له‌لایه‌ن (شێخ حوسێن به‌رزنجی) و (دڵداری شاعیر) دانراوه‌، هاوكات (شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی)یش له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌، ماوه‌یه‌كیش (سه‌عید قه‌زاز) له‌وێ په‌نا دراوه‌ و (مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ)یش سه‌ردانی ماڵی كردووه، روخێنرا‌.

 هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی شاری کەرکووک، لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا ڕایانگەیاند؛ پێویستە ڕێگریی بکرێت لە دروستکردنی هەر جۆرە بینا و باڵەخانەیەک، تا وەکوو خۆی دروست بکرێتەوە، یاخود بکرێتە مۆزەخانە، تا مێژووی ئەو شوێنەوارە ون نەبێت.