نەخشەیەك، كە لە ساڵی 1684ی زایینی لەلایەن (ئالان مانێسۆن مالێت)ی پسپۆری جوگرافیای ئەڵمانی كێشراوە، بە ڕوونی ناوچەكانی كوردستان پیشان دەدات.
ئەو ناوچانەی مالێت لە نەخشەكەیدا دیاری كردوون، بریتین لە (باكووری میزۆپۆتامیا، لەوانە عێراق، كوردستان (دیاربەكر)، ئەرمینیا، جۆرجیا، بەغدا و مووسڵ و چیای ئارارات.
هەروەها نەخشەكە سنووری نێوان ئیمپراتۆریەتی فارس و عوسمانیی پیشان دەدات، كە بە شێوەیەكی بەرفراوان بەدرێژایی ڕووباری فوڕاتدا دەڕوات، بەمەش پێدەچێت لەو سەردەمدا كاری جدیی لەسەر كرابێت.
جگە لەم نەخشەیە، لە سەدەكانی ڕابردوودا چەندین نەخشەی ناوچەكانی كوردستانی گەورە كێشراون، ئەوەش دەرخەری ئەوەی، كە كورد لە كۆنەوە وەك نەتەوەیەكی بێ دەوڵەت و پارچە پارچە و دابەشبوو بەسەر وڵاتان لەو ناوچانە هەیە،.
