ئەفسانە و کورد، پێشانگای تایبەتیی هونەرمەند شێخە سەنگەر

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ئەفسانە و کورد، پێشانگای تایبەتیی هونەرمەند شێخە سەنگەر

 دوێنێ ٣-٧-٢٠٢٤ پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی لاو ( شێخە سەنگەر) لە هۆڵی کتێبخانەی گشتیی هەولێر کرایەوە.

 لە پێشانگاکەدا نزیکەی ٣٠ تابلۆی قەبارە جیاواز نمایشکراون، کە زۆربەیان لەسەر بیری ئەفسانەگەری پەیوەند بە مێژووی کورد درووستکراون، بەتایبەتی میتۆلۆژیای ئایینە رەسەنە کوردییەکان و ئەفسانەکانی سەرکەوتن و دڵداری و عەشق، کە بە سەلیقەیەکی جوان و رەنگی گەرم تێکەڵی کردوون بە کەشی سروشت و جلوبەرگی کوردی.

 شایانی باسە شێخە سەنگەر دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانە و ئەمە یەکەمین پێشانگای تایبەتی ئەوە لە ئەزموونی هونەریدا و پێشانگاکەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.