هونەرمەندی شێوەکار بەهێز نامیق، رۆژی شەممە ٦/ ٧/ ٢٠٢٤ ، کاتژمێر ٨ی ئێوارە لە فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی، دوایەمین پیشانگای شێوەکاری خۆی دەکاتەوە.
پیشانگاکە بە سەرپەرشتی پەیمانگای گۆتێی ئەڵمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ سێڤ گەلەری و فێرگەی فرێمینگ بەڕێوەدەچێت.
لە پێشانگاکەدا هونەرمەند ١٧ تابلۆی خۆی نمایش دەکات، تابلۆکان گوزارشت لە تراژیدیای ژیان و ژینگە دەکەنەوە، بە بەکارهێنانی کەرەستەی کۆن و گۆڕینی بۆ بەرهەمی هونەری.