ئەمڕۆ (شەممە)، هونەرمەند عەتا قەرەداغی لەکاتی کارکردن لەسەر چوار بەرهەمی نوێی، لە چەند پەیجێکی سۆشیاڵ میدیاوە هەواڵی مردنی خۆی پێدەگات.
لهمبارەیهوه عەتا قەرەداغی به(باسكورد)ی راگەیاند: ئەمڕۆ ، لە چهند پەیجێكی ساخته نووسراوە، "هونەرمەند عەتا قەرەداغی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد" لهكاتێكدا، ئەمڕۆ لە هەموو رۆژێک تەندروستیم باشتر بوو.
راشیگەیاند: لەم مانگەدا رەنگە هەواڵی ناڕاستی مەرگی چهند هونەرمەندێك بڵاو کرابێتەوە، کە دەبێت بەپێی یاسا رێگری لهم دیارده ناشیرینه بکرێت.
لەبارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نوێیەکەی، هونەرمەند عەتا قەرەداغی راگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنەکەمدا، من کارم لەسەر چوار بەرهەمی نوێ دەکرد و سەرقاڵی ئەوە بووین دەنگ بخەینە سەر میوزیکەکان.
دەربارەی کاتی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکانی گوتی: هەر کاتێک كاری تهكنیك كۆتایهات، گۆرانییەکان لهڕێگەی بهشی هونهری سایتی (باسكورد) بهههوادارانم ڕادهگهینم.
هونەرمەند عەتا قەرەداغی، لە ساڵی ١٩٧٣ لە سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەلبوومی (سرووتی ئەوین) و لە ساڵی ٢٠٠٨ـیشدا ئەلبوومی (جوانە لەتۆ)ی بڵاوکردەوە.
