لە ڤیەننای بە کەیفێ خۆ سواری قیتار و پاسیەبووین، وەمەزانی بەلاشە!

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

لە ڤیەننای بە کەیفێ خۆ سواری قیتار و پاسیەبووین، وەمەزانی بەلاشە!

٥١

پاشیوەی لە مەتعەمەکی نەمساوی خواردنەکی خوشن خوارد، بەس ئۆندەن خوارد، تۆرەی دوو ڕۆژانن کردۆ. هاتینۆ ئوتێلی و هەر کاتبەکە ئەمەی دیت، زوو گۆتی: لەبیروو نەچی، دەبی سبەی پێش سعات ١٢ نیوڕانی، غورفەکەی چۆل کەن.
گۆتمان: باشە لەبیرن نەکردیە.

لۆ سبەینێ هەستاین و نانی سبەینانن خوارد و شت و متی خۆن خڕ کردنۆ، لەناو جانتان دانان و غورفەکەن چۆل کرد. لە کاتبەکەشم پرسی، ئەگەر لەو نزیکانە ئوتێلی وەسەت هەبن بچینە وێ! ناوی ئوتێلەکی هینا، کە کەتبوە بەرامبەر محەتەکی قیتاری زۆر گەورە. تەکسیەکن گرت و چووینە وێ، باش بوو لەوێ جێ هەبوو، غورفەکیان داینێ، کە دوو هەندی غورفەی ئوتێلەکەی پێشترێ بوو، ئوتێلەکەش گەورەتر بوو زۆر فەڕەح و خۆش بوو.

جانتا و مانتان لە غورفەی دانا و بە قیتاری بن عاردی (مێتڕۆ)ی چووینە ناو شاری، لە تەکسی هەم سەریعتر بوو هەم هەرزانتر، بەران ئەمە شارەزا نەبووین و نەشنەزانی لە کێ و کوو بیتاقەی بکڕین، هەر بێ بیتاقە دەهاتن و دەچووین لێرە پێیانەگۆت بە (ڕەش) دەڕوا و دوایێ زانیم، ئەگەر موفەتیش هاتن و ئەتووش بیتاقەت وێ نەبا، ئەوە جەزایان دەدای و دەبا (٢٦٠) شلینگی بدەی کە ئەووەختی دەیکردە (٢٢) دۆلاری ئەمریکی.

چووینە جادەکی زۆر بەرین و قەرەبارغ و خۆش، پێیان دەگۆت (کێرنتنەر شتڕاسێ)* بەس لۆ پیادەی بوو، سەیارە مەمنووع بوو بەوێدا بڕوا، ڕۆژێ بە هەزاران سائیحی عالەمیت لەوێ دیت، ئەمنیش هەر چاوومەگێڕا، کوردەکی ببینم یا گێم لە ئێکەکی بی بە کوردی قسان بکا، لە نیهایەتی جادەکەی، کە هەمووی مغازەو مەکاتیب و دوکانی ڕاقی و گران بوون، ساحەکی لێ بوو پێیانەگۆت (شتێفانس پلاتس)* هەر بە ناوی ئەو کەنیسە گەورەی کە لێی بوو پێیانە گۆت (شتێفانس دۆم)* کە گەلەک مەشهوورو گەورەیە.

ئەوجا حسم کرد کە ئەمن لە دەولەتەکی غەربیی زۆر ڕاقی و موتەقەدیم و هەتا برێی خۆشم، نەمسا \بە مساحە، دەولەتەکی هەتا برێی گچکە، بەران زۆر گەورە لە تاریخ و دەوری لە ئەوڕووپای\ ئێوارێ گەڕاینۆ ئوتێلی. دیتن زۆر کیژی جاحێر و جوان لە ئوتێلەکەی دەهاتن و دەچوون، زۆریش لە غورفێ مە دوور نەبوون.

پێشتر جاسم بەحسی لۆ کردبووم کە ئەو لە هەموو برایەکانی گچکەترە و هێشتا ژنیان لۆ نەینایە، لویێ پێدەچوو کە ئەو لە عیڕاقێ زۆر بێتووتن! بووبی، لە هیکڕاش ئەو هەموو کیژە جاحێر و جوانانەی دیتن، بڕەک مشەوەش بوو لە غورفەی ئۆقرەی ناگرت و دەهات و دەچوو، ئاخیری تەحەمولی نەکرد و بە منی گۆت: "دەبی ئەگەر ئەوانە دەعوەتی وێسکیان بکەین ڕازی بن و بێن؟ " ئەمنیش گۆتم: "ئەگەر لۆ هاتنێ بی دێن، بەران ئەوانە لەشفرۆش نینە" گۆتی: "خۆشە ئەگەر هەر لەگەریشن دانیشن!"

گۆتم: "ئەوانە عەرەبی نزانن! ئەتوو بە چ زمانەکی دەتوێ قسانیان لەگەر بکەی و کوو لێت حارییەبن؟"
گۆتی: "موشکیلە نیە ئەتوو قسانیان لەگەر بکە، یا ئەمن بە ئیشاڕەت!"
جاسم بە قسێ خۆی زۆر بەدینە و سەری بچی نوێژی ناچی و لێرەش هەر لەنکە لە دوو ژنانەگەڕێ! بەران ئەو خەرکە هەموو وهەنە، هەر لە عیڕاقێ بچنە دەرێ ئەبنە ئینسانەکی دکە! ئەمن بە حیساب لە جاسمی شارەزا و خیبڕەم هەیە، نەمتانی پێی برێم کە وەلەو ئینگلیزیزانم، بەران ئەمنیش ئۆندە غیرەتەم نیە قسەیان لەگەر بکەم! لە درێ خۆم قسەم لەگەر کردن و هەر بە ئاسانی و بێ موشکیلە گۆتیان: ئەمە ئەوڕۆ ئێواری عەرزن هەیە و نتانین، بەران سبیەنێ!

ڕۆژێ دوایێ تەکیدم لێ کردنۆ کە بێنە غورفێ مە، ئەمن لە درێ خۆم گۆت، بڕوا ناکەم بێن! پاش دەمەکی دیتم لە دەرکەیان دا و کە دەرکەم کردۆ، چار کچی شۆخ و شەنگ و ناسک و نازدار و بارادرێژ هاتنە غورفێ مە و وەک لایتی تڕومبێلی غورفەیان ڕووناک کرد! جاسم زوو هەندەک کورسیی هینا و دانیشتن.

زۆر ڕووخۆش و قسەخۆش بوون و هەر زوو دەستیان بە وێسکی خواردنەوە کرد، ئەمن نەمخواردۆ جاسمیش زۆر کمی خواردۆ، حەسەب قسێ خۆیان فڕقەکی ڕەقس و بالێنە و خەرکی چیکۆسلۆڤاکیاینە و لە نەمسای ئیشیەکەن، ئێک دووەکیان ئینگلیزیان خراپ نەبوون، لە جلک و بەرگ و قسەکردنیان، دیار بوون کە لەشفرۆش نەبوون، بەران دیتم، جاسم دالغەی لە ئێکەکی دابوو، هەر لێی نزیکەبۆوە و لێی ناگەڕا و ئاخیریش دەستی لۆ برد! ئەمنیش ئێک لە باری خۆ، شتی وهەم زۆر پێ ناخۆشە، چونکە وای پیشان دەدا کە ئەمە وەحشینە و بە حەیاتی ژنمان نەدیتیە!

هەر لۆیێش بە نیمچە توڕەییەک پێم گۆت: "چەندت بە وێسکیەی دایە، ئەوە ئەمن وێتەدەمۆ، بەس ڕەجات لێکەم حەیامان مەبە و لەو کچەی گەڕێ! هێشتا قسەکانم تەواو نەکردبوون، سەروەختەکی دیتم کچەکان پاشیئەوەی بە زمانی خۆیان لە مەعبەینی ئێک قسەیان کرد، هەستان و ڕۆیشتن. زۆر قسەم بە جاسمی گۆت! لە لایەکیدکە، دوو سێ ڕۆژە شەووڕۆژ لەگەر کابرایەکیمە غەشیم و وەحشی و خۆی لەبیر کردبوو، کە ئەوەشم لێدیت، بە جارەکی لێی وەرەز بووم، چونکە ئەمن تەسەوڕمەکرد پاش ئێک دوو ڕۆژان، سەفەر بکاتن و لەکۆرم بیتۆ، بەران دیار بوو لێی خۆشهاتبوو، هەتا گەیشتە ئەو حەدەی کە داوای لێ کردم، لەگەری بچمە مەلهای و تەرجومەی لۆ بکەم.

ئەمنیش لە دنیایێ قەت هەوەسم پێ نەهاتیە و نایێ! دوایێش، ئەمن دەبا ئێک دوو کوردی لە ڤیەننای ببینمۆ کە قسەیان لەگەر بکەم و پێم برێن چ بکەم و ڕێیەکی باشم پیشان دەن. ئێک دوو ڕەقەم تەلیفۆنی ناسیارانم لەگەرەخۆ هینابوو، ئێک لەوانە، ئی ڕەحمەتی کاکەزیاد لادێیی بوو، کە لە ڤیەننای توبییەخیند، ئێک دوو جار حەولم دا تەلەفۆنی لۆ بکەم، بەران دیار بوو جیهازی لەسەر دانابوو، بە ئەلمانیش شتەکی تیکرارەکردۆو، ئەمنیش تێناگەیشتم، دوایێ زانیم، کە ئەگەر ڕەقەمەک نمابی، ئەوە مۆزیقەکی خاس لێدا، بەران ئەمن ئەو وەختی ئەوەم نازانی. هەتا حەرقەکیدکە...

* شتڕاسێ: بە ئەلمانی بە جادەی دەرێن.
* (شتێفان) ناوە و (پلاتس)یش یەعنی ساحە.
* (شتێفانسدۆم) کەنیسەی شتێفان کە بە ئینگلیزی (کاتێدرال)ێی پێرێن.