ئاشی مام خدر.. ئاشێکی دێرینی کۆییەکان

سه‌ره‌تا مێژوو شوێنه‌وار كه‌له‌پوور كولتوور مه‌ڵتیمیدیا له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌
x

ئاشی مام خدر.. ئاشێکی دێرینی کۆییەکان

 ئاشی مام خدر، بە یەکێک لە شوێنەوارە هەرە گرنگ و کۆن و جوانەکانی شاری کۆیەی دادەنرێ، کە نزیکەی سەدەیەکە کار دەکات و کەوتووەتە به‌رامبه‌ر قشڵه‌ی كۆیه‌ و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری (٨٠١)  مه‌تر دوجا دروست كراوه‌، ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و ئاشه‌ له‌ ماركه‌ی ئینگلیزین و له‌ شاری لینكۆڵن له‌ وڵاتی به‌ریتانیا دروست کراون.

 ئاشەکەی مام خدر لە ساڵی ۱۹۲۸ له‌ كۆیه‌ دامه‌زراوه‌، تاكوو ئه‌مڕۆ له‌ كاركردن نەوەستاوە. (مام خدری ئاشەوان)، کە تەمەنی ۷٦ ساڵە، ئەو ئاشەی لە باوکییەوە بۆ بەجێماوە و سەرپەرشتی و بەڕێوەی دەبات.

 ئاشەکە یەکەم ئاشی ئاگری بووە لە کوردستان و عێراق، تاکوو ڕۆژگاری ئەمڕۆش لەکاردایە و ئامێرەکەی لە کار نەکەوتووە.

 هاووڵاتییان ئێستاش بۆ جێبه‌جێكردن و ئاماده‌كردنی (جۆره‌كانی ئارد، گه‌نمه‌كوتا، ساوار، بڕوێش- بڕووش، قەرەخه‌رمان، نیسك، ئاری نۆك، برنج) ڕوو لەو ئاشە دەکەن.

فۆتۆ: ڕامیار جاف