فیلمی سینەمایی كوردیی (سهمای ئهسپهكان) لە چالاکییەکانی وەرزی هاوینە لە چوارچێوەی پڕۆژەی سینەما و جەماوەر له پایتهختی كوردستان، لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٧، لهبهردهم ژمارەیەكی زۆری بینهر نمایش كرا.
بۆ زیاتر ئاشنابوون به ناوهرۆك و چیرۆكی فیلمی (سهمای ئهسپهكان) هونهمهرند و دهرهێنهر سهردار خهلیل، به (باسكورد)ی ڕاگهیاند: ”ئهوهی گرنگه ئاماژهی پێ بدهم ئهوهیه، فیلمی سهمای ئهسپهكان له چوارچێوهی چالاکییەکانی وەرزی هاوینەی وهزارهتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و بەشی سینهمای سەر بە بهڕێوەبهرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونهری و بهپاڵپشتیی بهڕێز پارێزگاری ههولێر، فیلمی (سهمای ئهسپهكان) نمایش كرا.“
هونهمهرند و دهرهێنهر سهردار خهلیل گوتی: ”چیرۆک و تراژیدیای ئەم فیلمە لە چەند رەهەندێکەوە ئەبێتە یەکێک لە فیلمە سەرکەوتووەکان لە مێژووی هونەری سینەمای کوردی. سیناریۆی فیلمەکە باس له زوڵم و دڕندەیی بەعس ئەگێڕێتەوە لە ماوهیهكی دیاریکراودا کە بریتییە لە چەند ڕۆژێکی دوای ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١ تا کۆڕەو.
لەم فیلمەدا کۆڕەو وێنای گرتهی فیلمەکەیە، بەڵام هەمان ئەو گرتهیه سەراپای ئازار و دڕندەییەکانی بەعس جارێکی دیكه ئەخاتەوە بەرچاوی بینهر، لەو چرکەساتەدا، کە گهواهیدهرهكانی کۆڕەو بە بینینی ئەم فیلمە لە ناخەوە ئەهەژێن و نەفرەت لە رۆژگاری بەعس و بەعسییەکان ئەکەنەوە، سیناریۆی فیلمەکە لە رووداوی ڕاستییهوه وەرگیراوە.
کورتەکەی لەوەدا کۆ دەبێتەوە، کە ژمارەیەک سەربازی کورد و عەرەب، لە شاخی ئەحمەد ڕۆمی (کە پارچەیەکە لە کێوی ئاسۆسی نێوان شارباژێر و پشدەر)، لە رەبایەیەکدان، و ڕاپەڕین ڕوویداوە و لەشکری بەعس لە کوردستان نەماوە، بەڵام ئەمان ئاگایان لەو ڕووداوە مەزنە نییە! یەکێک لە سهربازه کوردەکانی ناو ئەو رەبایەیە کارەکتەری سەرەکیی فیلمەکەیە و ناوی "هیوا"یە. فەرماندەکەی عەرەبێکی نابەعسی و تا بڵێی مرۆڤدۆستە و پلەدارێکی دیكهی بەعسی هاوکار و رەقیبیەتی و مشتومڕێكی رووحی و سیاسیی ماقووڵ بۆ ناوەڕۆکی فیلمەکە دروست ئەکەن.“
گوتیشی: ”هیوا گەنجێکی خۆشەویستە و بیری لای ژنە جوانەکەیەتی، کە دووگیانه و هەمیشە لە خەیاڵی هیوا و رۆژە خۆشەکانی سەرەتای پێکگەیشتنە! باوکی هیوا (لە چەندین دیمەنی زۆر ورد و دیکۆمێنتی و دراماتیکدا) گەڕانێکی بێهوودە بەدوای هیوادا دەست پێئەکات، زۆر شوێن ئەگەڕێ و سەر بە چەندین بنکە و بارەگای حزبی و سەربازگەی سووتاودا ئەکات، تا كۆتایی ئەگاتە بن ئەو شاخەی رەبییەکەی هیوای تیایە !.. ئاگر ئەکەنەوە و ( بە حوکمی راپەڕین و نەمانی ترس) چەند تەقەیەک ئەکەن، تا رەبایەکە بزانن کەوا کەسانێک لەوێن و بێن بۆ لایان، لە رەبایەکە ئەبێتە ئاڵۆزی.. ترس و تۆقین لە مردن بە دەستی پێشمەرگە، ئەویش لەکاتێکدا فەرماندە ئەسڵەن بڕوای بە هیچ شەڕێک نییە دژی کەس!، بۆیه دوو سەربازی کورد ئەنێرن بۆ لای ئاگرەکە... باوکی هیوا خۆیان پێ ئەناسێنێ و لەم کەینوبەینەدا سەربازە نێردراوەکان بە بیستنی هەواڵی راپەڕین و بینینی باوکی هیوا، یەک ڕیز تەقەی خۆشی ئەکەن (ئەم هەڵەیە، ئەبێتە هۆی گۆڕانی سەرجەم رەوتی رووداوەکانی دواتر! بەشی دوەمی فیلمەکە وێڵبوونی ئەم سەربازانە پیشان ئەدات، کە بەوپەڕی زەحمەت و ئازار و دوای چەند ڕۆژێک ونبوون و پەلاماری گورگ و لەدەستدانی دوو سەربازی دیکە لە کارەساتی واقعی و ڕووحهەژێندا، ئنجا ئەگەنەوە دەربەندی رانیە، کە باوکی هیوا لەوێ چاوەڕوانی کورەکەی ئەکات!).“
هونهمهرند و دهرهێنهر سهردار خهلیل دەڵێ: ”کۆتایی مانادار و تراژیدیی فیلمەکە ئەو چرکەیەیە کە (دوای گەڕانی زۆری باوک بۆ کوڕەکەی و دۆزینەوەی) باوک و کوڕ ئەکەون بەسەر ماڵی چۆڵ و هۆڵ لە سلێمانی! نە ژنە جوانەکەی هیوا و منداڵەکەی (کە پێدەچێ لە مانگی کۆتاییدا بێت و ئەمەش مانایەکی قووڵتر ئەدا بە ناوەرۆکی ئەو رووداوانەی، کە فیلمەکە بە ئەنقەست باسیان ناکات..) شوێنەواریان هەیە و نە دایک و نە کەس. کۆڕەو سەرلەنوێ مرۆڤهكانی لێک دابڕیوە و تراژیدیای کورد بەردەوامە.“
ئەم فیلمە یەکیَکە لە جوانترین و پڕماناترینی ئەو فیلمانەی، ئەشێ مرۆڤی کورد کاتی بۆ تەرخان بکات و بەدیارییەوە دابنیشێ.
